ئادار 20, 2021 07:27 Asia/Tehran
  • زەریف : ھیوادارم پێوەندی ئێران و تورکیا لەپێناو پێوەندی ستراتژیکی بەرچاوی سەرانی دوو وڵات بچێتە پێش

وەزیری دەرەوەی ئێران ھیوای خواست پێوەنیی ئێران و تورکیا لە پێناو ێپوەندی ستراتژیکی بەرچاوی سەرانی دوو وڵات بچێتە پێش

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران کە رۆژی ھەینی دوای دیدار لە گەڵ مەولوود چاوڵ ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ئاماژە بەوەی کە لەم دیدارەدا بابەتی دوو قۆڵی تاووتوێ کرا گوتی ، لە بارەی پێوەندیی ئابووریی ، پێوەندی سیاسی دوو قۆڵی و ھەروەھا کێشە کونسولیەکانی نێوان دوو وڵات و ھاریکاریی ناوچەیی باسمان کرد و ھیوادارم کۆتاییەکی باشبێ بۆ ئەم باسانە  وپێوەندیی دوو وڵات لە پێناو پێوەندیی ستراتژیکی بەرچاوی سەرانی  دوو وڵات بچێتە پێش . 

وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی ھەینی لە ئەستەموڵ لە گەڵ مەولود چاو ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا دیدار و وتووێژی کرد .

محەمەد جەواد زەریف لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا نووسیویە: سەفەرێکی پڕخێرم بۆ ئەستەمۆڵ بوو و لە گەڵ برام، وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولوود چاوش ئەغلوو وتووێژم کرد.

ئەوپێی داگرتووە : وەکوو پێشوو، سەبارەت بە بابەتە دوولایەنە ناوچەییەکان هاوکاری باشمان پێکەوە بوو.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئامانجی کۆتایی ئەم سەفەرەی بەکارهێنانی ئەزموونی 400 ساڵەی ئاشتی نێوان ئێران و تورکیا بۆ ناوچە زانی و نوسیویە: لە پەنای یەک بین، هەموو شتێک باش دەبێت.

بیروڕاگۆڕینەوە لە بارەی پرسە ناوچەییەکان ، ھاریکاریی ھاوبەش بۆ نەھێشتنی تیرۆریسم و گۆڕانکاریەکانی سوریا تەوەری وتووێژی نێوان زەریف و چاوش ئوغڵوو بووە . 

 

سەرپەیڤ