خەتیبزادە : ئێران ھیچ پەیامێکی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی لە ئەمریکا وەرنەگرتووە .
سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەوەی ئێران لە دیمانەیەک دا گوتی : ئێران تا ئێستا ھیچ پەیامێکی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی لە ئەمریکاپێ نەگەیشتووە .
وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران لە دیمانەیەک دا لە گەڵ ھەواڵدەریی سپۆتنیک جەختی کردەوە: رێککەتنی ناڤۆکی یەکێک لە دوور و درێژترین ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکانە و بەڵگەیەکی ڕوون و ئاشکرایە و دەبێ جێبەجێ بکرێت و ئەمریکا دەبێ بگەڕێتەوە ناو ئەم ڕێککەوتنە.
جیک سالیڤان راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی 10 ی شوبات بانگەشەی ئەوەی کردبوو حکومەتی نوێی ئەمریکا خەریکی بردنەپێشی دیپلۆماسیی ناڕاستەوخۆ لە گەڵ ئێرانە .
ناوبراو ڕوونی کردەوە: ئەمریکا بۆ خۆی لەم رێککەوتنە چۆتە دەرەوە و ئێستا جێبەجێ کردنی هەموو بەڵێنەکان مەرجی گەڕانەوەی بۆ ئەم ڕێککەوتنەیە و درێژەی ڕێگاش بە تەواوەتی ڕوون کراوەتەوە.
خەتیب زادە ڕەخنەی لە شێوەی هەڵسووکەوتی ئەمریکا لە گەڵ دیپلۆماتە ئێرانییەکان گرت و وتیشی: ئەمریکا دەبێ هەموو یاساکان و مافەکانی دیپلۆماتە ئێرانییەکان لە بەرچاو بگرێت و پێشێلیان نەکات بەڵام بەداخەوە چەندین ساڵە کێشەی زۆری بۆ ئەو کەسانە هێناوەتە ئاراوە بۆ وێنە هاتووچۆی ئەو کەسانەیان سنووردار کردۆتەوە و نە یاسا نێونەتەوەییەکان، نە بەڵێنەکان و نە ڕاسپاردەکانی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرچاو ناگرن.
ناوبراو سەبارەت بە دۆسیەی شەهید بوونی سەردار سولەیمانی وتی: دۆسیەی تیرۆری شەهید سولەیمانی یەکێک لە گرینگترین دۆسیەکانە و لە دادگاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران شوێنگیری دەکرێت و تاوانباران دەناسرێن. ئەمریکا و سەرۆک کۆماری پێشووی ئەو وڵاتە، تاوانباری سەرەکی ئەم دۆسیەن.