ئادار 23, 2021 03:19 Asia/Tehran
  • سەردانی وەزیری دەرەوەی چین بۆ تاران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی سەردانی وەزیری کاروباری دەرەوەی چین بۆ تارانی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، «سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: بە پێی بانگێشتنی «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماریس ئیسلامیی ئێران، بەڕێز« وانگ ئی» وەزیری دەرەوەی چین ڕۆژی ھەینیی داھاتوو دەگاتە تاران.

خەتیب زادە وتیشی: وەزیری دەرەوەی چین لەم سەردانەی دا جیا لە وتووێژ لەگەڵھاوتای ئێرانیی خۆی دا، لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیش دیدارووتووێژ دەکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لێکدانەوەی ڕێگاکانی ھێزمەند کردنی ھاوبەشیی ستراتژیانەی ئێران و چین و بیروڕاگۆڕینەوە لە بارەی گۆڕانکارییە نێونەتەوەیی و ناوچەییەکانی وەک بەرنامەی وتووێژەکانی ھەردووک لا لەم سەردانەدا باس کرد.

ساڵی ٢٠٢١ ڕێککەوتە لەگەڵ پەنجاھەمین ساڵی دامەزرانی پەیوەندیی دیپلۆماسیانەی نێوان ئێران و چین.

سەرپەیڤ