ئادار 25, 2021 21:02 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: داکۆکی لە بەرھەمھێنان و ھەڵگرتنی لەمپەرەکان لە سەرتاسەری ئێران ودی دێنین

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جەختی کرد: داکۆکی لە بەرھەمھێنان و ھەڵگرتنی لەمپەرەکان لە سەرتاسەری ئێران ودی دێنین و مسۆگەری دەکەین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە ئاھەنگی خستنەگەڕی گەڵاڵە نیشتیمانییەکانی ڕێکخراوەی ناوچە ئازادەکان وتی: دروشمی ئەمساڵی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەمەڕ داکۆکی کردن لە بەرھەمھێنان و ھەڵگرتنی لەمپەرەکان لە ڕادەی ناودێری کردن دا ناھێڵینەوەو بە کردەوە لە سەرتاسەری ئێران مسۆگەری دەکەین.

ڕۆحانی وتیشی: ھەتا کۆتایی ھاتنی خولی ئەم دەوڵەتە ئەوپەڕی ھەوڵی خۆمان بەکار دێنین و دەوڵەتەکانی دواتربش ھەر ئەم ڕێگایە بەردەوام دەکەن.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پێشی داگرت: خستنەگەڕی پرۆژەو گەڵاڵەکان نیشانەی شکست ھێنانی بایکۆتی دوژمنانە.

بە قسەی ڕۆحانی، ئەمڕۆ بە بایی ٥ ھەزارو ٨٠٠ ملیارد تمەن گەڵاڵەو پرۆژە دەخرێتە گەڕ کە دەبێتە ھۆی ڕەخسانی ھەلی ئیش و کار بۆ زیاتر لە پێنج ھەزار کەس.

ڕۆحانی وتیشی: لە ئەمساڵی (١٤٠٠) بەولاوە ناردەی نەوتی ئێران لە کەنداوی فارس و لە ڕێگای دەریای عومانەوە ئەنجام دەگرێت.

سەرپەیڤ