بەرنامەی تۆکمەی ھاریکاریی ئێران و چین یەکجارەکی کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i394588-بەرنامەی_تۆکمەی_ھاریکاریی_ئێران_و_چین_یەکجارەکی_کرا
وەزیری دەرەوەی چین چاوی کەوت بە راوێژکاری باڵای رێبەری شۆڕشی ئیسلامیی و نوێنەری تایبەتی ئێران بۆ پێوەندی ستراتژیک لە گەڵ چین .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 27, 2021 09:22 Asia/Tehran
  • بەرنامەی تۆکمەی ھاریکاریی ئێران و چین یەکجارەکی کرا

وەزیری دەرەوەی چین چاوی کەوت بە راوێژکاری باڵای رێبەری شۆڕشی ئیسلامیی و نوێنەری تایبەتی ئێران بۆ پێوەندی ستراتژیک لە گەڵ چین .

وانگ یی و عەلی لاریجانی لەم دیدارەدا وێڕای بەرزڕاگرتنی پەنجاھەمین ساڵی دامەزرانی پێوەندیی دیپلۆماتیکی نێوان ئێران و چین جەختیان کردەوە لەسەر پەرەپێدانی ھەمەلایەنەی پێوەندیەکان لەسەر بنەمای ھاوبەشیی تۆکمەی ستراتژیک .

دوو لایەن ھەروەھا وێڕای دەربڕینی یەکجارەکی بوونی بەرنامەی  ھاریکاریی تۆکمەی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و چین و لێکدانەوەی چۆنیەتی بردنەپێشی رەھەندە سەرەکیەکانی پێوەندی ستراتژیک وسیاسی و ئابووری ، جەختیان کردەوە لەسەر راوێژکاریی نزیکی دوو وڵات بۆ بەرزکردنەوەی ھاریکاریی درێژماوەی  ستراتژیک .  

لاریجانی لەم دیدارەدا گوتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بارەی پێوەندیی خۆی لە گەڵ وڵتان سەربەخۆ دەجوڵێتەوە و وەک ھەندێ لە وڵاتان نیە کە بە تەلەفۆنێک ھەڵوێستی بگۆڕێ. 

وەزیری دەرەوەی چینیش گوتی : پێوەندی چین لە گەڵ ئێران لە ژێر کارتێکەریی بارودۆخی رۆژ دا نابێت  بەڵکوو ھەمیشەیی و ستراتژیک دەبێت .