ئادار 31, 2021 02:31 Asia/Tehran
  • بازرگانیی ٧٣ ملیارد دۆلاریی ئێران لە دژوارترین ھەل و مەرج دا

وەزیری پیشەسازی و کانزاو بازرگانیی ئێران وتی: لە ساڵی ڕابردوودا ١٤٦ ملوێن تەن کەل و پەل ھاوردەی وڵات و یان ڕەوانەی دەرەوە کراوەو ئەمەش بایی ٧٣ ملیارد دۆلار بووە لە ساڵێکدا.

«عەلیڕەزا ڕەزم حسەینی» لە کۆبوونەوەی بنکەی ڕێک کردنی بازاڕ کە بە ئامادە بوونی سەرۆک کۆمارو کۆڕی دەوڵەت بەڕێوە چوو، وێڕای ئاماژە کردن بەم بابەتە ڕاشیگەیاند: لەم ڕادەیە ١١٢ ملوێن تەن کەل و پەلمان ھەناردە کردووە کە ھەناردەکەش دەستبەجێ بووەتە دراڤی دەرەکی و ڕادەستی بانکی ناوەندی کراوەو ئەم ڕادەیەی ھەناردەکردن و ھێنانی دراڤی دەرەکی لەو شانازییانەی دەوڵەت دێتە ئەژمار.

ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ٣٤ ملوێن تەن ھاوردەی کەل و پەلیشمان ھەبووە، وتیشی: ئەم ئاستەی بازرگانیی کاڵاو شمەک بە شێوەی ھەناردەو ھاوردە لە ھەل و مەرجێکدا مسۆگەر کراوە کە لەژێر توندترین تەوژمی بایکۆتی ملھوڕانەو ھەروەھا تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنادا بووین.

سەرپەیڤ