عەراقچی: ھەڵس و کەوتی نێوان ئێران و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بەردەوام دەبێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i395080-عەراقچی_ھەڵس_و_کەوتی_نێوان_ئێران_و_ئاژانسی_نێونەتەوەیی_وزەی_ناڤۆکی_بەردەوام_دەبێت
یاریدەری سیاسیی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران پێی داگرت: ھاوکارییەکانی ئێران و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لە بواری جۆربەجۆر بەردەوام دەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 08, 2021 23:38 Asia/Tehran
  • عەراقچی: ھەڵس و کەوتی نێوان ئێران و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بەردەوام دەبێت

یاریدەری سیاسیی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران پێی داگرت: ھاوکارییەکانی ئێران و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لە بواری جۆربەجۆر بەردەوام دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، «سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری سیاسیی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە دوای دیدارەکەی لەگەڵ «ڕافائێل گروسی» بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لە ڤییەنا وتی: ئەم دیدارە بۆ ڕێکخستنی زیاتر لەگەڵ ئاژانس ئەنجامی گرت بۆ ئەوەی لە کاتی پێویست دا ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.

عەراقچی وتیشی: وا ھەڵدەگرێت کە ئاژتنس ئەو ئەرکانەی کە لە دانوستانەکانی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام دا بۆی دیاری کراون ڕاپەڕێنێ و  بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکیش دەبا لە ڕەوتی دانوستانەکان ئاگادار کرابایەتەوە.

بە قسەی اریدەری سیاسیی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران، ھاوکارییەکانی ئێران و ئاژانس لە بوارگەلێکی وەک تاقیکردنەوە، یارمەتیی تەکنیکیی ئاژانسەکەو بابەتگەلی دیکەش بەردەوام دەبێت.