وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : پێویستیەک بە دانوستانی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە گەڵ ئەمریکادا ناکات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کردەوە تا بەر لە ھەڵوەشانی ھەموو بایکۆتەکان و گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ناڤوکی ، پێویستیەک بە دانوستانی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە گەڵ واشنگتۆن دا ناکات .
سەعید خەتیب زادە لە دیمانەیەک لە گەڵ سی ئێن ئێن جەختی کردەوە : لە ڤیەنا یان شوێنێکی دیکە ، ئێران لە گەڵ ئەمریکا بەر لە گەڕانەوەی بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی دانوستانی راستەوخۆیان ناڕاستەوخۆی نابێت .
نابراو بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ھەڵوێستی ئێران تەواو دیارە و ھەموو بایکۆتەکانی سەر ئێران دەبێ ھەڵگیرێن ، گوتی : حکومەتی بایدن دەبێ بە کردەوە نیشان بدات نەک لەسەر کاغەز کە بە نیازی راستکردنەوەی ھەڵە و چەوتیەکانی حکومەتی ترامپ دایە .
خەتیبزادە گوتیشی : ھەندێ لا لە حکومەتی بایدن لە جیاتی مولزەم بوون بە رێککەوتنی ناڤۆکی ، زیاتر لە حکومەتەکەی ترامپ لەسەر بایکۆتەکانی سەر ئێران مکوڕن .
وتیشی : ئەمریکا دەبێ بە پێی بڕیارنامەی 2231ی ئەنجوومەنی ئاسایش پێبەندی ھەموو بەڵێنەکانی بێت و ھەموو بایکوتەکانی دژی ئێران لە ژێر ھەر ناوێک دابێت ، ھەڵوەشێنێ .