ڕێ و ڕەسمی «خوو گرتن بە قورئانەوە» بە ئامادە بوونی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەڕێوە دەچێت
لە دەستپێکی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، ڕێ و ڕەسمی «خوو گرتن بە قورئانەوە» بە ئامادە بوونی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕێگای پەیوەندیی ڤیدۆیی نێوان حسەینیەی ئیمام خومەینی(رە) لەگەڵ نوێژگەی تاران بەڕێوە دەچێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی دێزان پرێس، ڕێ و ڕەسمی «خوو گرتن بە قورئانەوە» بە ئامادە بوونی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە کاتژمێر ١٤ی ئاپریلی ٢٠٢١ ڕێککەوت لەگەڵ یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ساڵی ١٤٤٢ی کۆچیی مانگی، بە بێ ئامادە بوونی حەشیمەت، کۆمەڵێک لە قورئانخوێنان و مامۆستایانی قورئانی دەست دەکەن بە تیلاوەت کردنی قورئانی پیرۆز.
ئەم ڕێ و ڕەسمە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە کەناڵە ڕادیۆیی و تەلەفزیۆنییە قورئانییەکانیش دا بڵاو دەبێتەوە.
بە وتەی حوججەتولئیسلام «موحەممەد تەقدیری» سەرۆکی بنکەی مانگ دۆزینەوەی پارێزگای تاران، بە سەرنجدانی نیشانەکانی ھیلالی مانگی ڕەمەزان، چوارشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ساڵی ١٤٤٢ی کۆچیی مانگیە.