وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : ئاسایشی عێراق بەشی جیانەکراوەی ئاسایش و سەقامی ئێران و ناوچەکەیە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی :ئاسایشی عێراق بەشی جیانەکراوەی ئاسایش و سەقامی ئێران و ناوچەکەیە.
بە پێی راپۆرتی ئیران پرێس ، سەعید خەتیب زادە وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی لە رووداوەکانی چەند رۆژی رابردوو لە عێراق جەختی کردەوە : کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەمیشە لە ئاسایش و سەقام و یەکپارچەیی خاکی عێراق پشتیوانی کردووە و ھەر ھەنگاوێک کە زیان بەم پڕەنسیپانە بگەیەنێ رەتدەکاتەوە .
خەتیبزادە گوتیشی : عێراق بە ئاراستەی گەشەی نێوخۆیی و رۆڵگێڕانی بنیانتەرانە لە ناوچەکەدا ھەنگاو دەنێ بەڵام ھەندێ لا بە تەقینەوە و ھەنگاوی تیرۆریستیی و پەرەپێدانی ئاڵۆزیی و کاری قەیران سازکەرانە ، بەنیازی رێگرتن لە مسۆگەربوونی ئەم ئامانجانە لە عێراقدان .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتیشی : ئاسایشی عێراق بە بەشی جیانەکراوەی ئاسایش و سەقامی ئێران و ناوچەکە دەزانین و بۆ داکۆکی و پشتیوانی لە وڵاتی دۆست و برامان عێراق ، لە ھیچ ھەوڵێک درێخیی ناکەین .