دوایین ئاماری کۆرونا لە ئێران ، گیانلەدەسدانی 398 کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i395509-دوایین_ئاماری_کۆرونا_لە_ئێران_گیانلەدەسدانی_398_کەس
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 21346 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 19, 2021 13:17 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆرونا لە ئێران ، گیانلەدەسدانی 398 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 21346 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 398 کەس بە هۆی  پەتای کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 67  هەزار و 130 کەس.

 ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 261 هەزار و 435 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 797 هەزار و 319 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.