May 15, 2021 14:41 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ھێزی دادڤانی ئێرانیش خۆی بەربژێری ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری کرد

ئەمڕۆ شەممە و لە دوایین رۆژی ناونووسی لە بەربژێرانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ، سەید ئیبراھیم رەییسی سەرۆکی دەزگای دادڤانی ئێران روویکردە وەزارەتی نێوخۆ و ناوی خۆی تۆمار کرد .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، ئەمڕۆ و لە دوایین دەرفەتی ناونووسین بۆ ھەڵبژاردن سەرۆک کۆماریی ئێران ، ناسراوترین بەربژێرەکان ھاتنە مەیدان و ناوی خۆیان تومار کرد . 

جیا لە سەرۆکی دەزگای دادڤانی  کە رایگەیاندووە وەک کەسێکی سەربەخۆ دێتە سەر گۆڕەپانی ھەڵبژاردن ، ئیسحاق جەھانگیریی جێگری دوھەمی سەرۆک کۆماری ئێستای ئێران ، عەلی لاریجانی سەرۆکی پێشووی پەرلەمان  عیززەتوڵڵا زەڕغامی سەرۆکی پێشووی رێکخراوی سەدا وسیماش ئەمڕۆ چوونە وەزارەتی نێوخۆ و ناوی خۆیان وەک بەربژێر بۆ سێزدەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی  تۆمار کرد . 

جیا لەو کەسانە چەند وەزیر و ئەندام پەرلەمانی ئێستا و رابردووش بۆ ئەو مەبەستە ناوی خۆیان تۆمار کردووە . 

ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران ، 28 ی خەرمانان بەڕێوەدەچێت . 

سەرپەیڤ