May 16, 2021 15:27 Asia/Tehran
  • پشتیوانیی ئەندامانی پەرلەمانی ئێران لە تەوەری موقاوەمەی قودس

ئەندامانی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەیەک دا لە تەوەری موقاوەمەی قودسی پیرۆز داکۆکیان کرد .

لە بەیاننامەی رۆژی یەکشەممەی ئەندامانی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی دا ھاتووە ، زیاتر لە 7 دەیە لە تاوانکاری و مناڵکوژیی رژێمی ئیسراییل بە پشتیوانیی ئەمریکا و فراوانخوازیی ھەمیشەیی رژێمی زایۆنی و ھەلپەرستیی بۆ پەلامار بۆسەر وڵاتانی ئیسلامیی تێدەپەڕێ . 

لەم بەیاننامەیەدا جەختکراوەتە ، رژێمی ئیسراییل بە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران روو ناوەتە داھێزان و گەلانی جوربەجۆری وەخەبەر ھێنا و ئەوانی بەرەو ئەم بڕوایە برد کە ئەم لووە شێرپەنجەییە دەبێ خاشەبڕ بکرێت . 

لە بەیاننامەی ئەندامانی پەرلەمانی ئێران دا ھەروەھا ھاتووە : ھەموو یارمەتیەکی مادی و رۆحی دەخەینە بەر دەستی خوڕاگری و ھەوڵ ئەدەین بە پێوەندی دیپلۆماتیک لە گەڵ وڵاتانی دیکە ، کۆدەنگیەکی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی لە دژی رژێمی ئیسراییل بەدی بێنین و قودسی پیرۆز رزگار بکەین . 

سەرپەیڤ