پەرەسەندنی ھاریکاریی گومرکیی و وەبەرھێنانی نوێ لە نێوان ئێران و عێراق
وەزیری ئابووریی و دارایی ئێران رایگەیاند ، لێکگەیشتنی گومرکیی و وەبەرھێنانی نوێ لە نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراق ئەنجام بووە .
فەرھاد دژپەسەند دوانیوەڕۆی شەممە لە کۆتایی دوو گەڕ دانیشتن ل گەڵ وەزیری دارایی عێراق و شاندی ھاوڕێی لە بارەی تەوەری وتووێژەکان و دەسکەوتەکانی ئەم دانیشتنە ، بە ئاماژە بەوەی کە قەبارەی تیجارەتی نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراق بە بەراورد لە گەڵ قەبارەی ئابووریی و تیجارەتی دوو وڵات ، بەرچاو بەڵام ناکافیە ھیوای خواست ، بەو لێکگەیشتنانە ، ئاستی بازرگانیی نێوان دوو وڵات زیاتر لە جاران زیاد دەکات .
وەزیری ئابووری و دارایی ئێران گوتیشی : بەلەبەرچاوگرتنی پێشینەی دێرین و فەرھەنگی ھوبەشی نێوان ئێران و عێراق ، پێویستە ئێمە لە بارەی گەشەی پێوەندیی ئابوریی دوو وڵات رێوشوێنی تایبەت بگرینەبەر .
عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراقیش لەم دانیشتنەدا گوتی ، ئەمڕۆکە دوو لایەن لە بواری ھاواھەنگیی گومرکیی لە ھەموو دەروازە سنووریەکان بە ئەنجامی باش گەیشتن .