ڕەحمانیی فەزلی، ھەل و مەرجەکە بۆ بەرپاکردنی ھەڵبژاردنێکی ڕێک و پێک ئامادەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i397329-ڕەحمانیی_فەزلی_ھەل_و_مەرجەکە_بۆ_بەرپاکردنی_ھەڵبژاردنێکی_ڕێک_و_پێک_ئامادەیە
وەزیری نێوخۆی ئێران ڕایگەیاند: ھەموو ھەل و مەرجێک بۆ بەرپاکردنی ھەڵبژاردنێکی ڕێک و پێک و لەو پەڕی ئاسایشت و ھێمنایەتی و تەندروستی دا ئامادەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 08, 2021 02:28 Asia/Tehran
  • ڕەحمانیی فەزلی، ھەل و مەرجەکە بۆ بەرپاکردنی ھەڵبژاردنێکی ڕێک و پێک ئامادەیە

وەزیری نێوخۆی ئێران ڕایگەیاند: ھەموو ھەل و مەرجێک بۆ بەرپاکردنی ھەڵبژاردنێکی ڕێک و پێک و لەو پەڕی ئاسایشت و ھێمنایەتی و تەندروستی دا ئامادەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدئەریی ئێران پرێس، «عەبۆڕڕەزا ڕەحمانیی فەزلی» وەزیری نێوخۆی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە پەراوێزی پانزەھەمین کۆبوونەوەی بنکەی ڕاپەڕاندنی بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێران ڕایگەیاند: تەواوی دام و دەزگاکان لەوپەڕی ئامادە بووندان بۆ ئەوەی بە ڕەچاوکردنی تەواوی ڕێنماییە تەندروستیەکان لە ڕۆژانی بانگەوازی ھەڵبژاردن و خودی ھەڵبژاردنەکەش نەھێڵن ھەڵبژاردن وەکو بابەتێکی ھەرە گرینگ و جێژنێکی سیاسیی بەشداریی خەڵک ببێتە مەکۆیەک بۆ پەرەسەندنی و ھێزگرتنی نەخۆشیی کۆرۆنا.

سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران ١٨ی ژوئەنی ٢٠٢١ بەرپا دەکرێت.