ئامادە بوونی ٥٠٠ پەیامنێری بیانی لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i397607-ئامادە_بوونی_٥٠٠_پەیامنێری_بیانی_لە_ھەڵبژاردنەکانی_سەرۆک_کۆمارەتیی_ئێران
یاریدەری وەزیری فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری ڕۆژنامەوانی و ڕاگەیاندن، باسی ئامادە بوونی ٥٠٠ پەیامنێری بیانیی کردووە لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 15, 2021 17:00 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی ٥٠٠ پەیامنێری بیانی لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران

یاریدەری وەزیری فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری ڕۆژنامەوانی و ڕاگەیاندن، باسی ئامادە بوونی ٥٠٠ پەیامنێری بیانیی کردووە لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میزان،«موحەممەد خودادادی» یاریدەری وەزیری فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری ڕۆژنامەوانی و  ڕاگەیاندن، وتی: سەرباری بەرتەسکییەکانی گەشت کردن لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا، زیاتر لە ٥٠٠ پەیامنێری بیانی لە ٢٢٦ میدیای نێونەتەوەییەوە ھەڵبژاردنی ١٤٠٠ی ئێران بڵاو دەکەنەوە.

خودادای وتیشی: ئەم میدیاگەلە سەر بە ٣٩ وڵاتی جیھانن و ھاواھەنگیی پێویست بۆ ھاتن و ئەنجام دانی چالاکییەکانیان کراوە.

یاریدەری وەزیری فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری ڕۆژنامەوانی و  ڕاگەیاندن، وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ھاتنی پەیامنێرانی بیانی تەنیا بە تاقیکاریی ئەرێنیی کۆرۆنا مسۆگەر بووە، وتیشی: لەم ژمارەیە ٣٣٦ کەس لە پەیامنێرانی بیانیی دانیشتووی تارانن و بۆ زیاتر لە ١٦٠ پەیامنێری دیکەش ڤیزەی ڕۆژنامەوانی دەرکراوە.

خودادادی وتیشی: ئەو پەیامنێرە بیانیانەی کە ھەواڵەکانی ھەڵبژاردنی ١٤٠٠ی ئێران بڵاو دەکەنەوە سەر بە وڵاتانی جۆربەجۆر لەوانە  ئەمریکا، بریتانیا، ئیتالیا، بەحرەین، بەلژیک، تورکیا، نەرویژ، سویید،و دانیمارک، چین، ڕووسیا، ژاپۆن، سوییسڕا، فەرەنسا وئاڵمانیان.