ڤاکسینە ئێرانیەکە کۆرۆنای ئەفریقاییشی بەزاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i398041-ڤاکسینە_ئێرانیەکە_کۆرۆنای_ئەفریقاییشی_بەزاند
بە لێکۆڵینەوە لەسەر خوێنی ئەو کەسانەی کە ڤاکسینی کۆڤۆ ئێران بەرەکەتیان وەرگرتبوو ، دەرکەوت ئەم ڤاکسینە توانیویەتی جۆرە ئەفریقاییەکەی کۆرۆناش شکست بدات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 27, 2021 16:13 Asia/Tehran
  • ڤاکسینە ئێرانیەکە کۆرۆنای ئەفریقاییشی بەزاند

بە لێکۆڵینەوە لەسەر خوێنی ئەو کەسانەی کە ڤاکسینی کۆڤۆ ئێران بەرەکەتیان وەرگرتبوو ، دەرکەوت ئەم ڤاکسینە توانیویەتی جۆرە ئەفریقاییەکەی کۆرۆناش شکست بدات .

کۆمپانیای دەرمانیی شەفا فارمۆد لە ئاگاداریەک دا رایگەیاند ، تاقیکردنەوەی خوێنی 10 کەس لەوانەی کە لە قۆناغی یەکەم و 30 کەس لەوانەی کە لە قوناغی دوھەمی خوێندنەوەی کلینیکیی ڤاکسینی کۆڤۆ ئێران بەرەکەت خۆبەخش ببوون ، سەلماندی ئانتی بادیی بەرھەمھاتوو لە جەستەی ئەو کەسانە دەتوانێ ڤاریانتی ئەفریقایی کۆڤید - 19 شکست بدات . 

لەم راپۆرتە دا ھاتووە : بەر لەوەش ئانتی بادیی خوێنی خۆبەخشانەی لێدانی ئەم ڤاکسینە لەسەر ڤاریانتی ئینگلیسیی کۆرۆنا تاقیکراوەتەوە و  سەرکەوتووییەکەی لەوێش دەرکەوتووە .