«قاڵیباف» جێژنی قوربانی لە سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئیسلامی پیرۆز کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i398853-قاڵیباف_جێژنی_قوربانی_لە_سەرۆک_پەرلەمانەکانی_وڵاتانی_ئیسلامی_پیرۆز_کرد
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران گەییشتنی جێژنی قوربانی لە سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئیسلامی پیرۆز کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 21, 2021 09:06 Asia/Tehran
  • «قاڵیباف» جێژنی قوربانی لە سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئیسلامی پیرۆز کرد

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران گەییشتنی جێژنی قوربانی لە سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئیسلامی پیرۆز کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە پەیامێکدا بۆ سەرۆکانی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئیسلامی وێڕای پیرۆز کردنی جێژنی قوربان، جەختی لەوە کردەوە کە، یەکگرتوویی نێوان وڵاتانی موسڵمان، گەرم و گوڕی و یەکڕەنگی، ھێمای پێ گەیین و پێشکەوتن و ھێزمەند بوونی جیھانی ئیسلام دێتە ئەژمارو لەم ناوەدا پەرلەمانەکانی وڵانانی ئیسلامی ڕۆڵی بنەمایی گەییشتن بە یەکانگیربوون و یەکگرتن لە نۆو ئۆممەتی گەورەی ئیسلامی دەگێڕن.

«قاڵیباف» وتیشی: لەم قۆناغەی زەمەن دا کە فەرزی بەجێ ھێنانی ڕێ و ڕەسمی حەججی تەمەتوع لە سەرزەوینی وەحی دا لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەرتەسک ئەنجام دەگرێت، سەرنجدانی ھاودڵی و دابین کردنی تەندروستی و سەلامەتی لە ھەمبەر ڤایرۆسی نەگریسی کۆرۆنا، گرینگایەتییەکی تایبەتی ھەیە.

 سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ھەروەھا لە سەر ئامادە بوونی  مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ ھێزمەند کردنی ڕاوێژو ھاوکاریی گشت داگر لە نێو وڵاتانی ئیسلامی پێی داگرت.