ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: بە گرفتەکانی خوزستان ڕابگەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i398882-ڕابەری_مەزنی_شۆڕشی_ئیسلامی_بە_گرفتەکانی_خوزستان_ڕابگەن
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی داوای ڕاگەییشتنی بەرپرسانی کرد بە گرفتەکانی خەڵکی خوزستانی باشووری ئێران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 22, 2021 10:56 Asia/Tehran
  • ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: بە گرفتەکانی خوزستان ڕابگەن

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی داوای ڕاگەییشتنی بەرپرسانی کرد بە گرفتەکانی خەڵکی خوزستانی باشووری ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی نووسینگەی پاراستن و بڵاو کردنەوەی بەرھەمەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی جەختی کرد: بەرپرسان لە سەریانە بە گرفتەکانی خوزستان ڕابگەن و ئەگەر کەسێک بیری لای خەڵکەوە بێت، ناتوانێ لە ھەمبەر ئەو گرفتانەی خوزستان ئاسودەو خەمسارد بێت و دیارە ئەمەش ئەرکی ھەرەقەتی ، دەستبەجێ و ھەمیشەیی حکومەتەکانە کە بیریان لای خەڵک بێت.

وشکەساڵی و گەرمای لە ڕادەبەدەری ئەمساڵ، پارێزگای خوزستانی باشووری ڕۆژئاوای ئێرانی توشی کۆمەڵێک گرفتی قورس لەوانە کەم ئاوی کردوە. ھاوکات لە ئەنجامی ھەوڵی تەواوی دامەزراوە دەوڵەتی و جەماوەرییەکان و کردنەوەی دەرچەکانی بەنداوی کارون، گرفتی کەم ئاوی خەریکی چارەسەر بوونە.