بەشداریی فەرماندەری ھێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران لە ڕیزڕەوتی دەریایی سوپای ڕووسیا
فەرماندەری ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێی بانگێشتنی وەزیری بەرەڤانیی ڕووسیا لە ئاھەنگی ڕیزڕەوتێکی دەریایی دا کە بە بۆنەی ڕۆژی ھێزی دەریایی ئەو وڵاتە لە «سەنت پێتێرزبۆرگ» بەڕێوە دەچێت، بەشداریی دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، ئەمیری دەریادار «حسەین خانزادی» ڕۆژی شەممەی داھاتوو بە پێی بانگێشتنی وەزیری بەرەڤانیی ڕووسیا بۆ بەشداری کردن لە ئاھەنگی ڕێزنان لە ڕۆژی ھێزی دەریایی سوپای ڕووسیا بەڕێوە دەچێت، بەرەو ئەو «سەنت پێتێرزبۆرگ» وەڕێ دەکەوێت.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەگەر بێتوو بەرنامە پێشتر داڕێژراوەکانی ڕووسیا لەگەڵ ئەو کۆپاپۆڕەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە ڕەوانەی ئەو وڵاتە کراوە ھاوتەریب بێت، ئەوە پاپۆڕشکێنی تەواو خۆماڵیی «سەھەند»ی ئێران لە ڕیزڕەوتە دەریاییەکەی سوپای ڕووسیا کە بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە سێھەمی گەلاوێژ لە «نواڕیڤەر»ی «سەنت پێتێرزیورگ»بە بۆنەی سێسەدوبیست و پێنجەمین ساڵگەڕی دامەزرانی کۆپاپۆڕی سەربازیی ئەم وڵاتە بەڕێوە بچێت، بەشداریی دەکات.