سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران: دەسکەوتەکانی پیشەسازیی ناڤۆکیی ئێران، دەگمەن و کەم وێنەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i399248-سەرۆکی_ڕێکخراوی_وزەی_ئەتۆمیی_ئێران_دەسکەوتەکانی_پیشەسازیی_ناڤۆکیی_ئێران_دەگمەن_و_کەم_وێنەن
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران پێی داگرت: دەسکەوتەکانی پیشەسازیی ناڤۆکیی ئێران، دەگمەن و کەم وێنەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 02, 2021 04:02 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران: دەسکەوتەکانی پیشەسازیی ناڤۆکیی ئێران، دەگمەن و کەم وێنەن

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران پێی داگرت: دەسکەوتەکانی پیشەسازیی ناڤۆکیی ئێران، دەگمەن و کەم وێنەیە.

 

 

عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران رۆژی یەکشەممە لەڕێوڕەسمی خرانەگەڕی گەڵاڵەکانی وەزارەتی نەوت، و ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی، وتی: دەسکەوتەکانی پیشەسازیی ناڤۆکی دەگمەنەو ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی سەلماندی کە بەلانی زۆرەوە زیرەکیی پێویستی بووە لە دانوستانەکان و لە دەقی بەرجام(ڕێککەوتنی ئەتۆمی) دا.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران هەروەها وتی: ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران جگە لە ئەنجامدانی پرۆژەگەلی ژێرخانی و مەزنی وەک گەشەپێدانی چەرخەی سوتەمەنی ناڤۆکیی ولات، گەشەپێدانی هێزگە ئەتۆمییەکانی بە دامەزراندنی یەکەی دوو و سێ لە هێزگەی ئەتۆمیی بوشەهر بە بەهای دە ملیار دۆلار لە سەرچاوە دراڤییەکانی حکومەتی دەسپێکرد.

ساڵحی، دامەزراندنی ناوەندی بەرهەمهێنان و گەشەپێدانی رادیۆ دەرمانەکانی ئێران(تێترا) و ناوەندی گەورەی یۆن دەرمانی سەرجەم بە بەهای ٣٥٠ملوێن یۆرۆ، لە دەسکەوتەکانی دیکەی بواری ناڤۆکیی ئێران راگەیاند.