ڕەییسی: کەس بەدەر لە یەمەن بۆی نییە بۆ ئەم وڵاتە بڕیار بدات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i399369-ڕەییسی_کەس_بەدەر_لە_یەمەن_بۆی_نییە_بۆ_ئەم_وڵاتە_بڕیار_بدات
«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێران لە دیدار لەگەڵ «موحەممەد عەبدۆسسەلام» ناردراوی تایبەتیی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن، وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە کەس بەدەر لە یەمەن بۆی نییە بۆ ئەم وڵاتە بڕیار بدات، وتیشی: ئەمڕۆکە بە تەواوی جیھان و تەنانەت دەست درێژکارانیش ئەوە دەرکەوتووە کە سەرکەوتووی ڕاستەقینەی گۆڕەپانەکە کێیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 05, 2021 02:54 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: کەس بەدەر لە یەمەن بۆی نییە بۆ ئەم وڵاتە بڕیار بدات

«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێران لە دیدار لەگەڵ «موحەممەد عەبدۆسسەلام» ناردراوی تایبەتیی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن، وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە کەس بەدەر لە یەمەن بۆی نییە بۆ ئەم وڵاتە بڕیار بدات، وتیشی: ئەمڕۆکە بە تەواوی جیھان و تەنانەت دەست درێژکارانیش ئەوە دەرکەوتووە کە سەرکەوتووی ڕاستەقینەی گۆڕەپانەکە کێیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی چوارشەممە لەو دیدارەدا وێڕای ستایش کردنی بەرخۆدان و خۆڕاگریی جەماوەری خەباتکاری یەمەن لە بەرامبەر موستەکبیران و زۆربێژان دا وتیشی: ئەمڕۆکە یەمەن بووەتە ھێمای بەرخۆدان و خۆڕاگری لە ھەمبەر ئیستیکباری جیھانی و جێگای شانازییە بۆ جیھانی ئیسلام و جیھانی عەرەب.

سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: بەرخۆدان و خۆڕاگریی پیاوانەی خەڵک و لاوانی یەمەنی لە ئاراستەی سەربەرزی و سەربەخۆیی خۆیان لە ھەمبەر ئیستیکبارو بەکرێگیراوەکانیاندا، تەواوی دنیای بە خۆیەوە ئەبڵەق کردووەو ئەم شانازییەش نەک ھەر بۆ جەماوەری یەمەن، بەڵکو ھی تەواوی موسڵمانان و ئازادیخوازانی جیھانە.

 «موحەممەد عەبدۆسسەلام» ناردراوی تایبەتیی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەنیش لە دیدارەکەدا وتی: یەمەن ھەنگاوگەلێکی بەرزی لە ئاراستەی گەشەو پێشکەوتن ھەڵگرتووەو لەم ئاراستەیەش دا خۆی بە پاڵپشت و شان بە شانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەزانێت.

ناوبراو بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران و یەمەن لە بەرەیەکی ھاوبەشدان دژی ئیستیکباری جیھانی، وتیشی: جەماوەری یەمەن ڕێبازی بەرخۆدانیان ھەڵبژاردووەو ھێزمەند تر لە جاران ئەم ڕێبازەش بەردەوام دەکەن.