بە حوکمی فەرماندەری ھێژای تێکڕای ھێزەچەکدارەکانی ئێران، ئەمیری دەریادار «شەھرام ئێرانی» بوو بە فەرماندەری ھێزی دەریایی ئەرتەش
بە حوکمی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دەریاداری دووھەم «شەھرام ئێرانی» بوو بە فەرماندەری ھێزی دەریایی ئەرتەش.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی فەرماندەری ھێژای تێکڕای ھێزەچەکدارەکانی ئێران، لە حوکمێکدا دەریاداری دووھەم «شەھرام ئێرانی»ی کرد بە فەرماندەری ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
لە دەقی حوکمەکەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دا ھاتووە:
ئەمیری دەریاداری دووھەم «شەھرام ئێرانی» ، بە سەرنجدانی بەڵێنمەندی و پێشنیەی درەوشاو پێشنیاری فەرماندەری تێکڕای ئەرتەش، بەڕێزتان وێڕای پێ بەخشینی پلەی دەریاداری، بۆ پۆستی فەرماندەرایەتیی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران دیاری دەکەم.
لە بڕیارەکەی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی فەرماندەری ھێژای تێکڕای ھێزەچەکدارەکانی ئێران، جەخت لەوە کراوەتەوە کە، لە بەڕێزتان چاوەڕوانیی گرینگایەتی دانی بەبڕشتانەو شیاو لە بەھرە وەرگرتن لە بارستاییەکانی ھێزو ئەرتەش و ھێزە چەکدارەکان و وڵات بۆ بەرەوپێش بردنی جیھادی و شۆڕشگێڕانەی ئەو ھێزە، بەرز کردنەوەی ئاستی توانایی و لەسەر ھەست بوونی ھەمەلایەنە لە سەر بنەمای گەشەو برەو پێدانی سەرمایەی مرۆڤ دەکرێت.
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ھەروەھا لە ھەوڵەکانی کاریگەری ئەمیری دەریادار «حسەین خانزادی» لەو پۆستەدا ستایشی کرد.