ئاب 18, 2021 16:42 Asia/Tehran
  • ستایشی فراکسیۆنی نوێنەرانی ئەھلی سوننەی مەجلیس لە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، دوابەدوای دیاری کردنی دەریادار «شەھرام ئێرانی» بۆ پۆستی سەرکردایەتیی ھێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران

فراکسیۆنی نوێنەرانی ئەھلی سوننەی مەجلیسی شورای ئیسلامی لە نامەیەک دا بۆ ڕابەری مەزنی شۆڕش، ستایشی دیاری کرانی ئەمیری دەریاداری دووھەم «شەھرامی ئێرانی» بۆ پۆستی سەرکردایەتیی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، لە نامەکەی فراکسیۆنی نوێنەرانی ئەھلی سوننەی مەجلیسی شورای ئیسلامی دا ھاتووە:

بسم الله الرحمن الرحیم

ھێژا ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی (مدظله العالی)

لە گەڵ سڵاوو ڕێزماندا

وێڕای ڕاگەیاندنی سەرەخۆشی بە بۆنەی ساڵگەڕی شەھید بوونی  سەییدینا حسەین (رضی الله عنه) لە بەڕێزتان و گەلی بە شەرەفی ئێرانی ئیسلامی:

بە ئەرکی خۆمانمان زانی ھەتا لە بەر فەرمانە دەگمەنەکەی بەڕێزتان لە مەڕ دیاری کردنی ئەمیرێکی دلێرو ڕۆڵەیەکی بە جەربەزەی نیشتیمانی خۆشەویستمان ئێران بۆ پلەی سەرکردایەتیی ھێزی د ەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران «ئەمیر شەھرام ئێرانی» ئەوپەڕی سوپاسبێژیی خۆمان و خەڵک ڕابگەیەنین.

بڕیارەکەی بەڕێزتان لە ھەنگاوی دووھەمی شۆڕش دا گرێ کوێرەیەکی ھاوکێشەکانی بەڕێوەبەرایەتیی وڵاتی کردەوەو  ھەموو شتێکی بۆ تەواوی ئەو دڵسۆزانەی کە بە تەما بوون لە بلیمەتانی ئەھلی سوننە بۆ تەواوی بوارە بەڕێوەبەرایەتی و کارگێڕییە ھەستبارەکانی وڵات بەھرە وەر بگرن، یەک لایی کردەوە.

وێڕای سوپاسبێژیی دووبارەمان لە بەڕێزتان و ئاواتی سەرکەوتن و تەمەن درێژیی سەربەرزانە بۆ ئێوەو تێکڕای خزمەتگوزارانی نییزامی ئیسلامی، بەھیواین دەوڵەتی شۆڕشگێڕیش بە پەیڕەو کردنی شێوازه بەنرخەکەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و ستراتژیای زیرەکانەی بەڕێزتان، شیاوبژێری و سودمەند کردنی وڵات لە توانایی و پسپۆڕایەتی و لێھاتوویی کەسانی شیاوی ئەھلی سوننەی ئێران و تەواوی نەتەوەو ئایینزاو ئایینەکانی ئێران بۆ باڵاترین پلەوپۆستەکانی وڵات، ڕەچاو بکەن.

و لله الحمد

فراکسیۆنی نوێنەرانی ئەھلی سوننەی یانزەھەمین خولی مەجلیسی شورای ئیسلامی

سەرپەیڤ