ئاب 18, 2021 22:21 Asia/Tehran
  • دیاری کرانی دەریادارێکی کورد بۆ سەرکردایەتیی ھێزی دەریایی ئەرتەش، نیشانەی تاسەمەندیی نەتەوەکانمان بۆ بەرەڤانی کردن لە ھەرێمی ئێرانی ئیسلامییە

نوێنەری وەلیی فەقیھ لە پارێزگای کوردستان وتی: دیاری کرانی دەریاداری خەڵکی کوردستان ، ئەمیری دەریادار شەھرام کوردستانی بۆ پۆستی سەرکردایەتیی ھێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران لە لایەن سەرکردەی ھێژای تێکڕای ھێزە چەکدارەکان، نیشانەی تاسەمەندیی تەواوی نەتەوەو ئایینزاکانمان بۆ بەرەڤانی کردن لە ھەرێمی شۆڕش لە بەرامبەر موستەکبیرانی جیھانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حوججەتولئیسلام «عەبدوڕەزا پوور زەھەبی» ڕۆژی چوارشەممە پەیامێکی پیرۆزبایی لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم پۆست بەخشینە نووسی کە لە دەقی پەیامەکەدا ھاتووە: بەخشینی پلەی دەریاداری و دیاری کران وەکو سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی لە لایەن ڕابەری زانای شۆڕشەوە لە ئەمیری دەریادار «شەھرام ئێرانی» و جەماوەری ڕۆشنبیر، فیداکار، شۆڕشگێڕو ویلایەتمەداری کوردستان پیرۆز دەکەم.

دیارە بوونی بەڕێزتان لە پۆستێکی باڵای سەربازیی وڵات بەرھەمی بەڵێنمەندی و پابەند بوونتان بە ئارامانجەکانی شۆڕش، لێھاتوویی و پێشینەی درەوشاوەی ڕابردووتان بووە کە ئەمڕۆ بوونەتە جێی متمانەی سەرکردایەتیی ھێژای تێکڕای ھێزە چەکدارەکان کە دیارە ئەم سەرمایە بایەخمەندە لاپەڕەیەکی زێڕینی دیکەیە بۆ شانازییەکانی کوردستان لە بواری نیشتیمانی و، دەربڕی تاسەمەندیی تەواوی نەتەوەو ئایینزاکانمان بۆ بەرەڤانی کردن لە ھەرێمی شۆڕش لە بەرامبەر موستەکبیرانی جیھانە.

بە ھیوام لە سای  لوتفی ئیلاھی و دۆعای خێری جەماوەری پارێزگاکە لەم پۆستەدا سەرکەوتوو بن.

سەرکردەی ھێژای تێکڕای ھێزە چەکدارەکان ڕۆژ سێ شەممە ٢٦ی گەلاوێژ، لە بڕیارێکدا ئەمیری دەریادار«شەھرام ئێرانی»ی بە بەخشینی پلەی دەریادار، کرد بە سەرکردەی ھێزی دەریایی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

سەرپەیڤ