سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران: ناھێڵین دوژمنان ئاسایشت و ھێمنایەتیی ناوچەکە تێک دەن
سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: قەت ناھێڵین ھێندێک وڵات لە ڕووی دوژمنایەتییەوە ئاسایشت و ھێمنایەتیی ناوچەکە تێک دەن.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، ئەمیری دەریادار« شەھرام ئێرانی» سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ئاھەنگی کۆتایی ھاتنی شەشەمین خولی کێبەرکێ نێونەتەوەییەکانی مەلەی ژێرئاوی ئەرتەشەکانی جیھان کە بە میوانداریی ھێزی دەریایی ستراتژیی ئەرتەش لە بەندەری «کونارەک» بەرپا کرا، وتی:قەت ناھێڵین ھێندێک وڵات لە ڕووی دوژمنایەتییەوە ئاسایشت و ھێمنایەتیی ناوچەکە تێک دەن.
ئەمیری دەریادار «شەھرام ئێرانی» وتیشی : ئێرانی ئیسلامی تژییە لە پیاوان و ژنانێکی بەجەربەزەو خۆڕاگرو ئەرکمەند و ئەمەگدار بەرامبەر بە نیزام و ئارمانجە ئیسلامییەکان.
سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وێڕای پێداگری لە سەر ئەمەی کە ئێرانی ئیسلامی بەردەوام بانگخوازی ئاشتی و دۆستایەتیی بووەو دەستی دۆستایەتیی بەرەو گەلانی دیکە ڕاداوە، جەختی کرد: لە سەر پێی خۆمان ڕاوەستاوین و ئەمڕۆ وەکو وڵاتێکی سەربەخۆ لە ھەرێمی دەریا بەرەڤانی دەکەین.
دەریادار «شەھرامی ئێرانی» وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە دەستەڵات لەو پەیامانەی ئەم کێبەرکێیانە بووە، وتیشی: ھێندێک کەس و لایەن نایانەوێت وڵاتانی بیرئازاد لە تەنیشتی یەکتردا ببینن، ئێمە ھەوڵ دەدەین بەو بارستاییانەی کە ھەیە، ھەموو ساڵێک میوانداری بوارە جۆربەجۆرەکانی کێبەرکێی ئەرتەشەکانی جیھان بین و ئاستی کوالیتی کێبەرکێکانیش بەرز کەینەوە.