ئه‌یلوول 10, 2021 18:25 Asia/Tehran
  • سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران کۆپاپۆڕی ٧٥ بەسەر دەکاتەوە

سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئامادە بوونی لە کۆپاپۆڕی ٧٥ی ئەم ھێزە سەقامگرتووەی ئاوەکانی کەنداوی فارس لەگەڵ فەرماندەران و کارگێڕانی ئەم دوو ئاوگەڕە دیداری کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندیی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ھاوکات لەگەڵ گەییشتنەوەی حەفتاوپێنجەمین کۆپاپۆڕی ھێزی دەریایی ئەرتەش بۆ ئاوەکانی نیشتیمان، ڕۆژی ھەینی ئەمیری دەریادار «شەھرام ئێرانی» فەرماندەری ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئامادە بوون لەسەر «ناوبەندەری مەکران» و پاپۆڕشکێنی تەواوی خۆماڵیی «سەھەند»  لەگەڵ فەرماندەران و کارگێڕانی ئەم دوو ئاوگەڕە دیداری کرد.

ئەمیری دەریادار «شەھرام ئێرانی» وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە لەم فەرمانگرییە گەورەیەدا، پشت بەستن بە زانستی لاوانی ئێرانی و کەڵک وەرگرتن لە پاپۆڕشکێنی تەواو ئێرانیی سەھەند لەو خاڵە ھەڵکەوتەو بایەخمەندانە بووە، وتی: بڕوابەخۆبوون و یەڵێنمەندی و شارەزایی و ویلایەتمەداریی کارگێڕانی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بووە ھۆی ئەوەی کە سەرباری ھەموو ھەڕەشەو گوڕەشە و بایکۆتێکی ملھوڕانەی دوژمنان، ئەم ئامادە بوون پڕلەشانازییە لە مێژوودا تۆمار بکرێت و خۆشحاڵیی جەماوەری خۆشەویستی وڵات و سەرسامی و تۆقانی دوژمنانی لێ بکەوێتەوە.

فەرماندەری ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە پێویستیی بەھرەوەرگرتن لە ئەزمونی بایەخمەندی ھەواڵگری و ئۆپراسیۆنی و فێرکارییانەی ئەم فەرمانگرییە، وتیشی: ئەم ئامادە بوونە دیاریکەرە لە ئەقیانووسەکان و ھێزمەند کردنی پەیوەندییە جیھانییەکان لەژێر فەرمان و ڕێنوێنییەکانی سەرکردایەتیی ھێژای تێکڕای ھێزە چەکدارەکان بەردەوام دەبێت.

کۆپاپۆڕی ٧٥ی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوێنێ پێنج شەممە لە گەرمەی پێشوازیی ئاوگەڕە جەنگاوەرەکان و فڕۆکە شەڕکەرەکانی ھێزی دەریایی ئەرتەش گەییشتنەوە ئاوەکانی نیشتیمان.

سەرپەیڤ