پەرەی پەیوەندییە بازرگانییەکانی تاران_بەغدا بە دیپلۆماسیی ئابووری
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i400812-پەرەی_پەیوەندییە_بازرگانییەکانی_تاران_بەغدا_بە_دیپلۆماسیی_ئابووری
وتەبێژی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتی: پەرەی پەیوەندییە بازرگانییەکانی تاران وبەغدا لەو نمونانەی وەدی ھاتنی دیپلۆماسیی ئابوورییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 19, 2021 06:18 Asia/Tehran
  • پەرەی پەیوەندییە بازرگانییەکانی تاران_بەغدا بە دیپلۆماسیی ئابووری

وتەبێژی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتی: پەرەی پەیوەندییە بازرگانییەکانی تاران وبەغدا لەو نمونانەی وەدی ھاتنی دیپلۆماسیی ئابوورییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، «مەحمود عەبباس زادەی مشکینی» وتەبێژی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە بارەی گرینگیی پەرەی پەیوەندیی بازرگانی و ئابووریی تاران و بەغدا وتی: عێراق لەو وڵاتانەی ھاوپەیمانی ئێرانی ئیسلامی لە ناوچەکەدایە، ھەر بۆیە بەرز کردنەوەی ئاستی پەیوەندی لە بواری جۆربەجۆردا بابەتێکی پێویستە بۆ ھەردووک وڵاتەکە.

وتەبێژی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئێران لە ڕۆژە سەختەکاندا لە تەنیشتی جەماوەری عێراق دا بووەو یارمەتیی داون ھەتا لە ھەمبەر تەکفیری و تیرۆریستەکاندا خۆڕاگری بنوێنن، ھەر بۆیە لە ئێستادا پەیوەندییەکی قوڵتر لە نێوان ھەردووک نەتەوەکە پێکھاتووە.

وتەبێژی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ھەروەھا قوڵ کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان دو وڵاتی بە پوچەڵ کەرەوەی بەرتەسکییەکانی ملھوڕانەی کۆشکی سپی زانی.