دەریادار «ئێرانی»: ئەرکی کۆپاپۆڕی حەفتاوپێنجمان بە ئاشنایی لەگەڵ یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان کۆتایی پێ ھێنا
سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران وتی: ئێمە بە تەواوی لەگەڵ یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان دا ئاشناین و بە باشی ڕەچاوی دەکەین و بە زاڵ بوونی تۆکمەوتەواومان بە سەری دا ئەرکی کۆپاپۆڕی حەفتاوپێنجی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانمان کۆتایی پێ ھێنا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەرتەش، ئەمیری دەریادار «شەھرام ئێرانی» سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەریتی ڕێزنان و ناساندنی فەرماندەری ناوچەی یەکەمی «ئیمامەت»ی ئەم ھێزە، وێڕای ڕێزنان لە گەییشتنی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆزو ڕێککەوتنی ئەم ڕۆژانە لەگەڵ ئەربەعینی سەروەرو سالاری شەھیدان، وتی: ئەگەر ئەم پاڵپشتییەی جەماوەرو ئەو باوک و دایکانەی کە ڕۆڵەگەلێکی ئاوا پەروەردە دەکەن و ڕەوانەی گۆڕەپانەکانی جەنگاوەری و جیھادیان دەکەن، نەبوونایە، ئەمڕۆ ئەم دەستەڵات و ھێزمەندییەمان لە بەرامبەر ملھوڕاندا بە خۆمانەوە نەدەبینی.
دەریادار «ئێرانی» وێڕای ئاماژە کردن بە ڕاپەڕێندرانی ئەرکی کۆپاپۆڕی ٧٥ وتیشی: کاتێک کە پاپۆڕەکانمان لە لوتکەی «ئومید نیک» پەڕینەوە، دوژمن جم و جوڵەکانی ئێمەی لەژێر چاودێری دا بوو و تەواوی دەترساو ھاومەتەرێزەکانی من بە جۆرێک ئەرکی خۆیانیان ڕاپەڕاند کە دوژمن توشی سەرلێشێوان ھاتبوو.
وتیشی: ئێمە بە تەواوی لەگەڵ یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان دا ئاشناین و بە باشی ڕەچاوی دەکەین و بە زاڵ بوونی تۆکمەوتەواومان بە سەری دا ئەرکی خۆمانمان کۆتایی پێ ھێنا.