نامەیەک بۆ وەزیری دادی بریتانیا: دادگەری لە بارەی قوربانییەکانی کارەساتی سەردەشتەوە ڕەچاو بکرێت
نوێنەری بنەماڵەکانی بوردومانی کیمیایی سەردەشت لە نامەیەک دا بۆ وەزیری دادی بریتانیا داوای ڕەچاوکرانی داگەریی کرد بۆ قوربانییەکانی ئەم کارەساتە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی بەرەڤانی لە قوربانیانی تیرۆریزم، «فەریدە شافیعی» بە نوێنەرایەتی لە لایەن قوربانیانی ھێرشی کیمیایی سەددامی دیکتاتۆری لەنێو چووی عێراق بۆ سەر شاری سەردەشت، لە نامەیەک دا بۆ وەزیری دادی بریتانیا بەرامبەر بە دانی مافی پەنابەری بە بەرپرسێکی چێکردنی چەکەمەنیی کیمیایی سەردەمی ڕژێمی زایونی ناڕەزامەندیی دەربڕی.
«فەریدە شافیعی» لە نامەکەی دا ڕوو لە «دومینیک ڕاب» وەزیری دادی بریتانیا نووسیویەتی: لەم دواییەدا ئەو کەسەی کە لە ڕەوتی بەرھەمھێنانی چەکی کیمیایی لە سەردەمی ڕژێمی بەعسی عێراق دا پلەیەکی بەرزی ھەبووەو گوایە بەرپرسی مەکۆی بەرھەمھێنانی بۆمبای کیمیایی بووە لە سامەڕەی عێراق بە وەرگرتنی مافی پەنابەریەتی لە بریتانیا لە دادگایی کران و سزادران دەرباز کراوە.
شارستانی سەردەشت بە حەشیمەتێکی ١٢٠ ھەزار کەسییەوە لە پوشپەڕی ساڵی ١٣٦٦ی کۆچیی ھەتاوی لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە کیمیاباران کرا کە لە کارەساتە مرۆڤییەدا ١٢٠ کەس شەھیدو زیاتر لە دووھەزار کەسیش بریندار بوون.