گەرانەوەی کۆپاپۆڕی ٧٧ی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەندەر عەبباس
کۆپاپۆڕی ھەڵمەت و ھەواڵگریی ٧٧ی ھێزی ستراتژیی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای ٧٧ ڕۆژ ئەرک بەجێ ھێنانی نێونەتەوەیی و پاسەوانی کردن لە پاپۆڕە نەوتبەرو بازرگانییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەریای سوورو کەنداوی عەدەن ڕۆژی چوارشەممە گەییشتەوە بەندەرعەبباسی باشووری وڵات.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دەریادار «شەھرام ئێرانی» فەرماندەری ھێزی ستراتژیی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی پێشوازی کردن لەم کۆپاپۆڕە، وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئەمڕۆ ڕاپەڕاندنی فەرمانەکانی سەرکردایەتیی ھێژای تێکڕای ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە پلەی یەکەم دا بۆ ھێزی دەریایی ئەرتەش جێگای شانازییە، وتیشی: ھەر جوڵەیەکی کارگێڕانی ھێزی ستراتژیی ئەرتەش لە قوڵایی دەریاکان وەک کەسانێک کە لە ناخی بەرنگار بوونەوەی ھەڕەشەو بایکۆت دان، دەبێتە ھۆی دوورکەوتنەوەی دوژمن لە سنوورەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەگەر دوژمنان ناوچەکە لەوپەڕی سەرشۆڕی دا بەجێ دێڵن، ھەر ھەمووی سەرچاوەی لە تەگبیری سەرکردایەتییەکی زۆر بەتواناو دوژمن ناسەوە گرتووە کە توانیویەتی دەستبەجێ و لەکاتی خۆی و لە شوێنێکی گونجاودا لە خەباتکارەکانی یە یاشترین شێوە کەڵک وەربگرێت.
«ئێرانی» وتیشی: ئامادە بوونمان لە دەریاکاندا بەردەوام دەبێت و ئەمڕۆ لە ھێزی دەریایی دا ئەم کلتوورە زاڵە کە ئەو کەرەستانەی لە بەر دەستماندایە بە پشتبەستن بە توانایی نێوخۆو بە کەڵک وەرگرتن لە زانستوەران و پسپۆڕانی ئێرانی خەریکە نۆژەن دەکرێتەوەو دیارە ئەم چالاکییەش بە کوالیتێکی بەرزتریشەوە بەردەوام دەکرێت.
کۆپاپۆڕی ئەڵوەن ٧٧ توانیویەتی بە ٧٧ ڕۆژ ئەرک بەجێ ھێنانی دەریایی و بڕینی دەھەزارو ٥٠٠ مایلی دەریایی و ھەروەھا بەھرە وەرگرتن لە کارگێڕانی بەڵێنمەند و ویلایەتخواز، ئاڵای ئێرانی ئیسلامی لە ئاوە نێونەتەوەییەکان و بە تایبەت دەریای سووردا بشەکێننەوە.