پێداگریی ئەردۆغان لەسەر دابەزینی نرخی سوودی بانکی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i402968-پێداگریی_ئەردۆغان_لەسەر_دابەزینی_نرخی_سوودی_بانکی
سەرۆکی تورکیا سەرباری کەوتنی بایەخی لیری تورکیا ھەروا درێژە ئەدات بە کەمکردنەوەی نرخی سوودی بانکی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 28, 2021 12:01 Asia/Tehran
  • پێداگریی ئەردۆغان لەسەر دابەزینی نرخی سوودی بانکی

سەرۆکی تورکیا سەرباری کەوتنی بایەخی لیری تورکیا ھەروا درێژە ئەدات بە کەمکردنەوەی نرخی سوودی بانکی .

رەجەب تەییب ئەرۆغان سەرۆکی تورکیا گوتی : سەرباری دابەزینی بایەخی دراوی نیشتمانیی تورکیا ، لە بەرنامەی ئابووریی حکومەت ناکێشتەوە . 

ئەوە لە کاتێکدایە کە بە دوای دابەزینی رێژەی سوودی بانکی و ناکۆکیی لە گەڵ یەکیەتی ئەوروپا و وڵاتانی ناوچەکە ، دراوی نیشتمانیی ئەم وڵاتە لە مانگی رابردوودا رووبەڕووی کەوتنی مێژوویی بووەتەوە و گەلی ئەم وڵاتە دەستیان داوەتە ناڕەزایەتیی گشتیی . 

ئەردۆغام لەمبارەوە گوتوویەتی : ئێمە ھیچ گرنگیەک بە رەچەتەکانی سندوقی نێودەوڵەتیی دراو نادەین . 

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەردۆغان بەر لەوە فەرمانی بە دامودەزگا حکومەتیەکان دابوو تا لە بارەی کەوتنی بایەخی لیر کە بووەتە ھۆی ناڕەزایەتیی گشتیی ، لێکۆڵینەوە بکات . 

بە دوای کێشە و بارگرژیی ئەم دواییانەی نێوان حکومەتی ئەردۆغان و وڵاتانی ئەوروپایی و ئەمریکا ، لیری تورکیا کەوتوەتە لێژی و ئێستا ھەر دۆلارێکی ئەمریکی ، 12.43 لیرە .