دیداری فەرماندەی ھێزی دەریایی ئەرتەش لەگەڵ مەرجەعە باڵاکانی تەقلیدی شاری قوم
فەرماندەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ مەرجەعە باڵاکانی تەقلید لە شاری پیرۆزی قوم دیدارو وتووێژی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «ئایەتوڵڵا عەلەویی گورگانی» مەرجەعی باڵای شێعەکان ڕۆژی چوارشەممە لە دیدار لەگەڵ ئەمیری دەریادار «شەھرام ئێرانی» فەرماندەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی: ئامادە بوونی کۆپاپۆڕی ٧٥ی ئەرتەش لە ئەقیانووسی ئەتڵەس جێگای ڕێزو شانازییە.
«عەلەویی گورگانی» لەم دیدارەدا وتیشی: لە ھەل و مەرجی ئەمڕۆدا دوژمنان ھەوڵ دەدەن ئێرانی ئیسلامی بە سەرکەوتن نەگات، کەچی بەو خواستە مەعنەوی و ئیلاھییەی کە خوداوەند بە گەلی ئێرانی داوە، بەرەی لاو شانازیمان بۆ دەخولقێنن.
ئایەتوڵڵا «نوریی ھەمەدانی»ش لە دیدار لەگەڵ ئەمیری دەریادار «شەھرام ئێرانی» وێڕای ئاماژە کردن بە سەرکەوتنەکانی ھێزی دەریایی ئەرتەش وتی: خەباتی نیازپاکانەی ھێزی دەریایی ئەرتەش لە بەرامبەر دوژمنان، مەزنایەتی و سەربەرزیی بە نیشتیمانی ئیسلامی بەخشی.
فەرماندەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندەکەی ھاوڕێی ھەروەھا بە ئامادە بوون لە ماڵی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما جەوادیی ئامۆلی لەگەڵ ئەم مەرجەعە تەقلیدەی شێعەکاندا دیدارو وتووێژی کرد.