پەیوەست بوونی دوو پاپۆڕی موشەک ھاوێژ بە ھێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران
دوو پاپۆڕی موشەک ھاوێژ بە ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیوەست کراو ھێڵی وەبەرھێنانی ماتۆڕی قورسی دیزڵیی دەریایی لە بوشەھری باشووری ئێران کەوتە گەڕ.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، کەرتی یەکەمی گەورەترین و یەکەم کارگەی داھێنان و تەکنۆلۆژیای پیشەسازیی دەریایی، بەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە بە ئامادە بوونی ئەمیری دەریادار «شەھرام ئێرانی» سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران و «سۆرێنا سەتتاری» یاریدەری زانستی و تەکنیکیی سەرۆک کۆماری ئێران لە بوشەھردا کەوتە گەڕ.
ھاوکات پەردە لە سەر یەکەم ماتۆڕی نیشتیمانیی دیزڵیی دەریایی ٣٦٠٠ گوڕی ھەڵمەوە بە ناوی «مەکران ٣٦٠٠» ھەڵدرایەوە.
ئەمەو لە لایەکی ترەوە دوو پاپۆڕی موشەک ھاوێژیش بە ناوەکانی «گورز»و «خەنجەر» بە توانایی زرێیی و ھەڵمەت بردنی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیوەست کرا.