ڕێزگرتنی نوێنەرانی مەجلیسی ئێران لە بەرپاکرانی حەڤدەھەمین مەشقی پێغەمبەری ئەعزەم
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i404049-ڕێزگرتنی_نوێنەرانی_مەجلیسی_ئێران_لە_بەرپاکرانی_حەڤدەھەمین_مەشقی_پێغەمبەری_ئەعزەم
نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەیەک دا لە بەرپاکرانی سەرکەوتووانەی حەڤدەھەمین مەشقی پێغەمبەری ئەعزەم(ص) ڕێزیان گرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 29, 2021 10:51 Asia/Tehran
  • ڕێزگرتنی نوێنەرانی مەجلیسی ئێران لە بەرپاکرانی حەڤدەھەمین مەشقی پێغەمبەری ئەعزەم

نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەیەک دا لە بەرپاکرانی سەرکەوتووانەی حەڤدەھەمین مەشقی پێغەمبەری ئەعزەم(ص) ڕێزیان گرت.

لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: ئەم مەشقە دەستەڵات خولقێنە لە قۆتاغێکی تایبەتی دا کە دوژمنانی دڵکوێری ئەم ئاووخاکە خەریکی ھەڕەشەوکوڕەشە بوون لە ئێرانی ئیسلامی بووە ھۆی ھیوابڕاویی دوژمنان و خۆشحاڵیی دۆستانی شۆڕسی ئیسلامی و دەستەڵاتی بەرپەرچدەری ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی  بە ئاشکرا پیشانی تەواوی دنیا دا.

ئەم بەیاننامەیە جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە کە،حەڤدەھەمین مەشقی پێغەمبەری ئەعزەم(ص) دوژمنانی گەلی ئێرانی تێگەیاند کە قسەی نابەجێ نەکەن و ئەو گەلەی کە ھێزمەندانە ئامادەی بەرەڤانی کردنە لە ئارمانجە بەرزەکانی، بە بێھودە ھەڕەشەی لێ نەکەن.

حەڤدەھەمین مەشقی پێغەمبەری ئەعزەم(ص) کە لە بیستەمی دیسامبەرەوە لە گوێئاوەکانی کەنداوی فارس، گەرووی ھۆرمۆزو ناوچەی گشتیی پارێزگاکانی ھۆزمۆزگان، بوشەھرو خوزستانی ئێران دەستی پێ کرا بوو، ٢٤ دیسامبەر کۆتایی پێ ھات.