گەشەی ھاوکارییەکانی ئێران و ڕووسیا لە بواری وزە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i404696-گەشەی_ھاوکارییەکانی_ئێران_و_ڕووسیا_لە_بواری_وزە
وەزیری نەوتی ئێران وتی: ھاوکارییەکانی ئێران و ڕووسیا لە بواری نەوت و وزە پەرە دەستێنێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 18, 2022 17:58 Asia/Tehran
  • گەشەی ھاوکارییەکانی ئێران و ڕووسیا لە بواری وزە

وەزیری نەوتی ئێران وتی: ھاوکارییەکانی ئێران و ڕووسیا لە بواری نەوت و وزە پەرە دەستێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی  ئێران، «جەواد ئەوجی» وەزیری نەوت و سەرۆکی ئێرانیی لێژنەی ھاوبەشی ئابووریی ئێران و ڕووسیا کە لە مۆسکۆدایە، باسی داڕشتنی بەرنامە بۆ گەشەی ھاوکارییەکانی ھەردووک وڵاتەکەی کردووە لە بواری ھەڵێنجاندنی نەوت و گاز.

وەزیری نەوت و سەرۆکی ئێرانیی لێژنەی ھاوبەشی ئابووریی ئێران و ڕووسیا لە کۆتایی دیداری لەگەڵ «نیکۆلای شۆلگینۆف» وەزیری وزەو سەرۆکی ڕووسیی لێژنەی ھاوبەش وتی: دانوستانێکی باشمان ھەبوو لە ئاراستەی ھاوپشتیی ئابووری، ھەڵگیرانی لەمپەرەکان، سەرمایەنانەوەی ھاوبەش و گەشەی ھاوکارییەکانی بواری نەوت و وزە لەگەڵ لایەنی ڕووسی دا.

«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی سبەینێ  چوارشەممە بە پێی بانگێشتنی «ڤلادیمیر پوتین»ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا سەردانی مۆسکۆ دەکات.