بەھێزکردنی ھاریکاریەکانی ئاژانس و رێکخراوی وەزەی ئەتۆمیی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i405908-بەھێزکردنی_ھاریکاریەکانی_ئاژانس_و_رێکخراوی_وەزەی_ئەتۆمیی_ئێران
رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی بە ئامانجی یەکلاکردنەوەی بابەتەکان رێککەوتن ، لە درێژەی ھاریکاریی خۆیان دا وەک چۆن لە بەیاننامەی ھاوبەشی 27 ی ئاب باسکراوە ، ھاریکاری و وتووێژی نێوان خۆیان خێرا و بەھێز بکەن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 06, 2022 10:38 Asia/Tehran
  • بەھێزکردنی ھاریکاریەکانی ئاژانس و رێکخراوی وەزەی ئەتۆمیی ئێران

رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی بە ئامانجی یەکلاکردنەوەی بابەتەکان رێککەوتن ، لە درێژەی ھاریکاریی خۆیان دا وەک چۆن لە بەیاننامەی ھاوبەشی 27 ی ئاب باسکراوە ، ھاریکاری و وتووێژی نێوان خۆیان خێرا و بەھێز بکەن .

رافائێل گرۆسی سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی سەر لە بەیانیی شەممە لە سەرووی شاندێک دا گەیشتە تاران . 

محەمەد ئیسلامیی جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران و رافائۆل گرۆسی سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی لەسەر بەیاننامەیەکی ھاوبەش رێککەوتن . 

ئەوان رێککەوتن رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ئەوپەڕی تا 20 ی مارسی 2022 روونکردنەوەی نوسراو پێشکەشی ئاژانس بکات سەبارەت بەو پرسیارانەی لە لایەن ئاژانسەوە ھاتوونە ئاراوە لە بارەی سێ شوێن کە ئێران باسی نەکردوون ھاوڕێ لە گەڵ بەڵگەنامەی پشتیوانی ھاوپێوەند .