ئادار 10, 2022 13:22 Asia/Tehran
  • دەریادار ئێرانی: ئەرتەش سێ کوچکەی ھەڕەشەو بایکۆت و پیلانی دوژمنانی تێک و پێک دا

سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئەم ھێزە بە نۆژەن کردنەوەی کەرەستە سەربازییەکانی و بەرز کردنەوەی ئاستی بەرگری توانیویەتی سێ کوچکەی ھەڕەشەو بایکۆت و پیلانی دوژمنانی تێک و پێک بدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەمیری دەریادار «شەھرام ئێرانی» سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە ئاھەنگی ناساندنی فەرماندەری تازەی زانکۆی زانستە دەریاییەکانی ئیمام خومەینی (رە)ی شارستانی نەوشەھری باکووری ئێران وتیشی: توانایی و دەستەڵاتی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھێندە پەرەی سەندووە کە ئەمڕۆکە ئەمریکییەکان و ئەورووپییەکان ناوێرن بێنە مەیدانەوەو خۆیان دەرخەن.

ئەمیری دەریادار ئێرانی، وریا بوون لە ھەمبەر پیلانی دوژمنانی لە ھەر ھەل و مەرجێکدا بە پێویست زانی و وتی: ئاگاداری، بەرچاوڕوونی و سەرنجدان بە بابەتی تێگەییشتن ڕەمزی سەرکەوتنی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەر ھێرش و پڕوپاگەندەی دوژمنان دایە.

سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەروەھا ڕۆڵی زانکۆکانی لە ڕاھێنان و فێرکردن و گواستنەوەی چەمکەکان و وەدی ھێنانی پێوەری تێگەییشتن و پێکھێنانی بەرچاوڕوونی بە گرینگ و ناوازە نرخاندو وتیشی: گواستنەوەی چەمکەکان لە بواری فێرکاری ھەتا ڕادەیەک توشی لێ خافڵ بوون ھاتووە لە کاتێکدا کە پێوەری سەرەکیمان بابەتی تێگەییشتنە.

سەرپەیڤ