ئادار 21, 2022 04:03 Asia/Tehran
  • ڕەییسی لە پەیامی نەورۆزیی ساڵی ١٤٠١ دا: سەدەی پانزەھەم سەدەی ئێرانییەکانە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامی نەورۆزیی ساڵی ١٤٠١ی دا سەدەی پانزەھەمی بە سەدەی ئێرانی ئیسلامی و چاخی ڕۆڵگێڕانی چالاکی خەڵکی ئێران ناوبرد.

«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە لە پەیامێکی نەورۆزی دا بە بۆنەی دەست پێکرانی ساڵی ١٤٠١ی کۆچیی ھەتاوی، وێڕای پیرۆزکردنی ساڵی تازە، سەدەی پانزەی وەک سەدەی ئێرانی ئیسلامی ناوبردو وتی: لە ماوەی ھەشت ساڵ شەڕی داسەپاودا ڕۆژھەڵان و ڕۆژئاوای جیھان لە بەرەیەکی ھاوبەش دا لە بەرامبەر سەربەخۆیی خوازیی ئێران ڕیزیان بەست بوو کەچی ئەمڕۆکە بۆ ھەڵس و کەوت لەگەڵ ئێران پێکەوە ململانێ دەکەن، ئەمە مەزنایەتیی گەلی ئێرانە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: ھاوکات لەگەڵ دانوستاندا تەواوی توانایی خۆشمان بۆ دامرکاندنەوەی بایکۆتە ستەمکارانەکان بەکارھێناو ھاوکات لەگەڵ وتووێژ کردن و بەکارھێنانی تەواوی ئامێرە سیاسی و مافەوانییەکان بۆ نەھێشتنی دڕندایەتیی بایکۆت، لە سەر دامرکاندنوەی بایکۆتەکان چڕ بووینەوە.

ڕەییسی وێڕای ئاماژە کردن بۆ ئەمەی کە دەوڵەتی ئێران بازرگانی لەگەڵ دراوسێکان بە قازانجی خەڵک پەرە پێ دەدات، وتیشی: نیشانەکانی گەشەو پاوەجێیی ئابووری و پەرەسەندنی بەربڵاوی بەھای بازرگانیی دەرەکی و ناردەی نانەوتیی ئێران لەم ماوەیەدا دەرکەوتوون.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە دەوڵەت بە دیپلۆماسیی چالاک،ھاوسەنگیی گەڕاندەوە بۆ سیاسەتی دەرەوەیی وتیشی: گەورەترین دەستھاتی وڵات لەم ساڵانەدا شکست ھێنانی ئابڕووبەرانەی سیاسەتی ئەوپەڕی گوشاری ئەمریکییەکان بوو کە ئەو شکستەش لە سای خۆڕاگریی گەلی ئێران وەدی ھات.

ڕەییسی وتیشی: ئێمە ئەوەمان دەرخست کە دەستەڵاتی مەیدان بە قازانجی دەستەڵاتی دیپلۆماسییە. دیپلۆماسی دەتوانێ لە خزمەتی تەندروستی دا بێت، پەیوەندیی دەرەوەییمان لە خزمەتی ئابووریی کۆمەڵگادا بەکار ھێناو دیارە ئەمەش ھەمان واتای دەوڵەتی گۆڕانکاری خوازو دادویستە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە کۆتایی دا ھیواداریی دەریڕی کە ساڵی تازە ساڵی کۆتایی ھاتنی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیھان و تەواوبوونی شەڕوھەڵوەدایی لە تەواوی وڵاتانی دنیادا بێت.

سەرپەیڤ