ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ لەگەڵ گەلی ئێران قسە دەکات
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ دووشەممە یەکەمی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠١ی کۆچیی ھەتاوی بە بۆنەی گەییشتنی ساڵی تازە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ گەلی بەشەرەفی ئێران قسە دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس،لێدوانی نەورۆزیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی کاتژمێر ٤ و ٣٠ خولەک بە کاتی تاران لە کەناڵە ڕادیۆیی و تەلەفزیۆنەکانی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شێوەی ڕاستەوخۆ بڵاو دەبێتەوە.
ساڵی ١٤٠١ی کۆچیی ھەتاویی لە لایەن ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییەوە وەک «ساڵی وەبەرھێنان، زانستی بنەمایی و کارنانەوە» ناودێری کراوە.
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بە بۆنەی دەستپێکی ساڵی ١٤٠١ی کۆچیی ھەتاوی وێڕای پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆزو ڕۆژانی لەدایک بوونی ھەتاوی درەوشاوەی جیھانی بوون حەزرەتی بقیةالله الاعظم ئیمامی مەھدی(عج) لە گەلی مەزنی ئێران و تەواوی گەلانی ھاودڵ و ھاوپشت و ھەروەھا پیرۆزکردنی تایبەتیی ئەم ڕۆژانە لە بنەماڵەی بەڕێزی شەھیدان و ھەروەھا گیانبازان و خەباتکاران و خزمەتگوزارانی گەل لە گۆڕەپانە جۆربەجۆرەکانی زانست، تەندروستی، ئاسایشت و بەرخۆدان، ساڵی تازەی وەک«ساڵی وەبەرھێنان، زانستی بنەمایی و کارنانەوە» ناودێر کرد.