وردیاتی ھێرش کرانە سەر سێ فەقێ لە شاری مەشھەدی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i406802-وردیاتی_ھێرش_کرانە_سەر_سێ_فەقێ_لە_شاری_مەشھەدی_ئێران
لە ئەنجامی ھێرشی بە چەقۆ بۆ سەر یێ مامۆستای ئایینی لە مەشھەدی باکووری ڕۆژھەڵاتی ئێران یەک کەس گیانی لە دەست داو دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 05, 2022 16:56 Asia/Tehran
  • وردیاتی ھێرش کرانە سەر سێ فەقێ لە شاری مەشھەدی ئێران

لە ئەنجامی ھێرشی بە چەقۆ بۆ سەر یێ مامۆستای ئایینی لە مەشھەدی باکووری ڕۆژھەڵاتی ئێران یەک کەس گیانی لە دەست داو دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

«یەعقوب عەلی نەزەری» پارێزگاری خۆراسانی ڕەزەوی لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی خەبەری تەلەفزیۆنی ئێران وتی: لە ڕووداوی ھێرشی بە چەقۆ بۆ سەر سێ مامۆستای ئایینیی زیارەتکار کە ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە حاسەی پێغەمبەری ئەعزەم(ص)ی گڵکۆی ڕەزەوی ڕووی دا، یەک کەس لەبەر خەست بوونی برینەکەی ھەر لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لە دەست داو دوو کەسی دیکەش بریندار بوون و گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانە.

نەزەری وتیشی: لە ئێستادا دۆخی یەکێک لە بریندارەکان بە شپرزە ڕاگەیەندراوە.

پارێزگاری خۆراسانی ڕەزەوی بە دەربڕینی ئەمەی کە ھێرشبەرەکە بە یارمەتیی ھێزی پۆلیس و یەکەی پاراستن قۆڵبەست کراوەو سپێردراوە بە بەرپرسانی ئیتیلاعات و ئاسایشت، وتیشی: زانیاریی تۆکمەتر بەم رووانە دەخرێتە بەر دەستی جەماوەر.