نیسان 21, 2022 03:33 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی نەریتی ئەحیای یەکەم شەو لە شەوە پیرۆزەکانی قەدر لە ئێرانی ئیسلامی

نەریتی ئەحیای یەکەم شەو لە شەوە پیرۆزەکانی قەدر بە ڕەچاوکرانی ڕێنماییە تەندروستییەکان بۆ پێشگرتن بە تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری ئێرانی ئیسلامی بەرپا کرا.

ئەویندارانی ئیمامەت و ویلایەت لە ئێرانی ئیسلامی دا شەوی پێنج شەممە و لە شەوی نۆزدەھەمی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە مزگەوت و تەکیەو حسەینیەو خسنە پیرۆزەکان و شوێنە ئایینییەکانی دیکەی سەرتاسەری وڵات بە خڕبوونەوە و خوێندنی قورئان ھەتا پارشێوان، بە وتنی « الغوث الغوث»، دۆعای جەوشەنی کەبیرو ناوبەرزەکانی خوداوەندیان دووپات دەکردەوە.

مەدیحەبێژانی ماڵباتی عیسمەت و تەھارەت(ع)یش لە شینی مەولای پارێزکاران حەزرەتی عەلی(ع) نەوحەیان خوێندو لاواندیانەوە.

شەوەکانی نۆزدەو بیست و یەکەم و بیست و سێھەمی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز شەوانی قەدرەو موسڵمانان بە شەونخونی، قورئان لە سەر دانان ، نیایش و خوێندنی دۆعای جەوشەنی کەبیر لەگەڵ خودای خۆیاندا ڕازونیازیان کرد.

شەوی قەدر ئەو شەوەیە کە بەدرێژایی ساڵ شەوێک بە باشی و فەزیلەت و گەورەیی ئەم شەوە لە ئارادا نییە. ھەرچەشنە کردارێکی ئەرێنی و چاکەکارانە لەم شەوەدا لە ھەزار مانگ باشترە و تەقدیری کاروباری ساڵ ئالەم شەوەدا دیاری دەکرێت.

بەرەبەیانی نۆزدەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ساڵی چلی کۆچیی مانگی، لە ئاوا شەوێکدا حەزرەتی عەلی(ع) لە حاڵێکدا کە قامەتی نوێژی دابەستبوو لە لایەن خەواریجێکی سەردەمی لەدین نائاگای خۆی بەناوی ئینی مولجیم و لە ھۆزی موردای دەدرێتە بەر پەلاماری شمشێرو سەری موبارەکی نوقمی خوێنە پیرۆزەکەی دەبێ.

ئیمامی عەلی(ع) دوای زەبر وێکەوتن لە ماڵ دەکەوێ و دوای دوو ڕۆژ واتە لە بیست و یەکەمی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز شەھید بوو.

ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاواتی قەبوڵ کرانی تاعەت و عیبادەتی تەواوی موسڵمانان دەخوازێ بە تایبەت لە شەوانی پیرۆزی قەدردا.

سەرپەیڤ