نیسان 26, 2022 16:25 Asia/Tehran
  • بانگێشتنی سکرتاریەتی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی پشتگری لە ئینتیفازەی فەلەستین بۆ بەشداری کردن لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیھانیی قودس

سکرتاریەتی ھەمیشەیی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی پشتگری لە ئینتیفازەی فەلەستین لە سەروبەندی ڕێزنان لە ڕۆژی جیھانیی قودس لە تاک بە تاکی جەماوەری قارەمان و ھەمیشە لەسەر ھەستی ئێرانی ئیسلامی، نوێنەرانی پەرلەمانەکانی جیھان، ڕێکخراوە جەماوەرییەکان و بیرئازادانی جیھان بۆ بەشداری لەم ڕێپێوانەدا بانگێشتنی کرد.

٢٩ی ئاپریلی ٢٠٢٢، نۆھەمی بانەمەڕی ١٤٠١ ڕێککەوتە لەگەڵ ٢٧ی ڕەمەزانی ١٤٤٣ کۆچیی مانگی ڕۆژی جیھانیی قودسە.

ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ زیندوو مانەوەی کێشەی بنەمایی فەلەستین و ڕاگەیەندرانی ھاوپشتیی موسڵمانانی جیھان لەگەڵ فەلەستینییەکان و یەکانگیر بوونی ھێزەکان بۆ ڕزگاریی قودسی پیرۆز لەژێر پۆستاڵی زایونییەکان، دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی وەک ڕۆژی جیھانیی قودس ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سکرتاریەتی ھەمیشەیی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی پشتگری لە ئینتیفازەی فەلەستین سەربە مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: لە سەروبەندی چل و پێنجەمین ڕێپێوانی ڕۆژی جیھانیی قودس، لاوانی فەلەستینی بە ئەنجام دانی ئۆپراسیۆن لە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی ساڵی ١٩٤٨ و کەرتی ڕۆژئاوا کە  دەربڕی ئامادە بوون و ھیوای تاک بە تاکی گەلی فەلەستین لە پێکدادانی ئازادکردنی سەرزەوییە داگیرکراوەکانە، سەلماندیان کە فەلەستین ھەروا بە پێچەوانەی خەیانەتی ھێندێک لە دەستەڵاتدارانی عەزرەب ھەروا زیندووە.

سکرتاریەتی ھەمیشەیی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی پشتگری لە ئینتیفازەی فەلەستین سەربە مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وێڕای پشتگری کردن لە یەکگرتن و یەکانگیر بوونی گەلانی موسڵمان جارێکی تر لە پەرلەمانە ئیسلامی و جیھانییەکان و ڕێکخراوە جەماوەرییەکان داوای کرد ھەتا بە ئیسدانەکردنی دەست درێژکاری و دڕندایەتیی ڕژێمی داگیرکەری قودس ڕێگر بن لە بەردەم بەباو بوونی زۆرداری و چەوساندنەوەو ستەم کردن لە ئاستی نێونەتەوەیی و پشتگری لە مافی ڕەوای گەلی فەلەستین بکەن.

سەرپەیڤ