کەوتنە خواری فڕۆکەی جەنگیی ئەرتەشی ئێران لە ئیسفەهان
حوزهیران 18, 2022 17:40 Asia/Tehran
بەرپرسی پەیوەندیە گشتیەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی ئیسفەهان باسی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگیی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی کرد.
ڕەسووڵ موعتەمدی بەرپرسی پەیوەندیە گشتیەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی ئیسفەهان وێڕای ئاماژە بە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگیی لە ئیسفەهان وتی : فڕۆکەی جەنگیی کاتژمێر دە و سی خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەمە کاتی فەرمانبەریەتیەکەی تووشی تەگەرەی تەکنیکی بوو و فڕۆکەوان و یاریدەرەری فڕۆکەوانەکە بە پەڕەشووت هاتنە خوارەوە .
بە وتەی بەرپرسی پەیوەندیە گشتیەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران فڕۆکەوان و یاریدەرەی فڕوکەوانی ئەو فڕۆکەیە لە کاتی هاتنە خوارەوەیان بە پەڕەشووتی نەجات زەبری گیانییان وێکەوت کە بۆ کاری دەرمانی گواستنیانەوە بۆنەخۆشخانە .