سەرۆکی کۆگەی جیھانیی لێک نزیک بوونەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان: کوردستان نمونەی ئاشکرای یەکگرتوویی ئیسلامیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i409748-سەرۆکی_کۆگەی_جیھانیی_لێک_نزیک_بوونەوەی_ئایینزا_ئیسلامییەکان_کوردستان_نمونەی_ئاشکرای_یەکگرتوویی_ئیسلامیە
سەرۆکی کۆگەی جیھانیی لێک نزیک بوونەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان وێڕای ڕاگەیاندنی بەرپاکرانی یەکەم کۆبوونەوەی ناوچەیی یەکگرتوویی ئیسلامی لە سنە وتی: کوردستان نمونەی ئاشکرای یەکگرتوویی ئیسلامیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 19, 2022 10:15 Asia/Tehran
  • سەرۆکی کۆگەی جیھانیی لێک نزیک بوونەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان: کوردستان نمونەی ئاشکرای یەکگرتوویی ئیسلامیە

سەرۆکی کۆگەی جیھانیی لێک نزیک بوونەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان وێڕای ڕاگەیاندنی بەرپاکرانی یەکەم کۆبوونەوەی ناوچەیی یەکگرتوویی ئیسلامی لە سنە وتی: کوردستان نمونەی ئاشکرای یەکگرتوویی ئیسلامیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «حەمید شەھریاری» بەرلەنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پرێس کۆنفرانسێکدا بەرپاکرانی کۆبوونەوەی ناوچەیی یەکگرتوویی ئیسلامی لە سنە دا وتی: ٣٦ کۆنفرانسی یەکگرتوویی ئیسلامی ھەر لە سەرەتای شۆڕشەوە ھەتا ئێستا بەرپا کراوەو پەیامی ئەو کۆنفرانسانە یەکگرتن و یەک ھێزمەند کردن لە جیھانی ئیسلام دا بوو.

وتیشی: ئەوە بۆ یەکەمجار کۆبوونەوەی ناوچەیی یەکگرتوویی ئیسلامی بە بەشداریی ھەرێمی کوردستان و سێ پارێزگای دراوسێی پارێزگای کوردستان لە ئێراندا بەرپا دەکرێت.

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «حەمید شەھریاری جەختی لەوەش کردەوە، ھەڵبژاردنی کوردستان بۆ بەرپاکردنی یەکەم کۆنفرانسی ناوچەیی یەکگرتوویی ئیسلامی، لە بەر جێ و شوێن و سەرمەشق بوونی ئەم پارێزگایە لە بواری یەکگرتنە، چونکو کوردستان لە ڕووی یەکگرتنی ئیسلامی و ھاوژینیی ھۆزو ئایینزا و ئایینە جۆربەجۆرەکانەوە بەردەوام سەرمەشق بووە.

شەھریاری وتیشی: کوردستان لەم بوارەدا بەردەوام لە لایەن وتاردەرانەوە وەک نمونە ھێنراوەتەوەو ئەو شەھیدانەی کە ئەم پارێزگایە پێشکەشی شۆڕشی ئیسلامییان کردووە لەو شەھیدە دیارانەن لە ئاستی نیشتیمانی دا.