ئاب 11, 2022 15:41 Asia/Tehran
  • دەریادار ئێرانی: ھەڵس و کەوت لەگەڵ وڵاتانی سەربەخۆ لە ئامانجەکانی ھێزی دەریایی ئەرتەشی ئێرانە

سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: سەرنجدان و پێکھێنانی پەیوەندیی زیاتر لەگەڵ ھێزی دەریایی ئەو وڵاتانەی کە ستەمیان لێ کراوە لەو ئامانجانەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران دێتەئەژمار.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی فارس، ئەمیری دەریادار«شەھرام ئێرانی» سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیدار لەگەڵ «گوسال ئەعزەم سارکار» باڵوێزی بەنگلادیش لە تاران، تیشکی خستە سەر ڕێنوێنییەکانی سەرکردەی ھێژای تێکڕای ھێزە چەکدارەکانی ئێران و وتی: سەرنجدان و پێکھێنانی پەیوەندیی زیاتر لەگەڵ ھێزی دەریایی ئەو وڵاتانەی کە ستەمیان لێ کراوەو ڕێگای پێشکەوتن بە باشی دەپێون و بە واتایەکی دیکە لە سەر پێی خۆیان ڕاوەستاون  لەو ئامانجانەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران دێتەئەژمار.

سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھاوکاریی سەربازیی نێوان ھەردووک وڵاتەکەی وەک ھۆکارێکی سەرەکیی پەرە پێ دانی پەیوەندی لە بوارە جۆربەجۆرەکان ناوبردو وتیشی: ئەو وڵاتانەی کە خمەریکی پێوانی ڕێگای پێشکەوتن و شکۆمەندین، دوژمنێکی ھاوبەشیان ھەیە کە بە ھاوپشتیی یەکتر بە تایبەت لە بواری ئاسایشت دا، دەتوانن لە گەشە پێدانی یەکتر لە ڕووی جۆربەجۆرەوە کاریگەر بن.

ئەمیری دەریادار «ئێرانی» وێڕای ئاماژە کردن بە سەرەتیی پەرە پێ دانی ھاوکاریی سەربازیی ھاوبەش لە نێوان دوو وڵات وتیشی: ھەڵس و کەوت و گۆڕینەوەی ئەزمونی ھاوبەش بە تایبەت لە بواری پەروەردە دەبێتە ھۆی پێشکەوتنی ھێزی دەریایی ھەردووک وڵات.

«گوسال ئەعزەم سارکار» باڵوێزی بەنگلادیش لە تارانیش ھەر لە دیدارەکەدا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە پەیوەندیی مێژوویی و نەریتیی نێوان ھەردووک وڵات بۆ ساڵانی پێشتر دەگەڕێتەوە، وتی: ھێزمەند کردنی پەیوەندی و ھاوبەشی لە بواری جۆربەجۆردا بە سەرنجدانی کەناراوی بوونی ھەردووک وڵاتەکەو ھەروەھا بەرز کردنەوەی ئاستی ئابووریی ئاوی لە بەرنامەکانی ئەم وڵاتە دێتە ئەژمار.

سەرپەیڤ