مەرزی کێلێی سەردەشت بە نێودەوڵەتی دەکرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i410575-مەرزی_کێلێی_سەردەشت_بە_نێودەوڵەتی_دەکرێت
شاندێکی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین سەردانی ئێران دەکەن و بە نێودەوڵەتیکردنی مەرزی کێلێ ئامانجی سەردانی شاندەکەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 20, 2022 15:11 Asia/Tehran
  • مەرزی کێلێی سەردەشت بە نێودەوڵەتی دەکرێت

شاندێکی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین سەردانی ئێران دەکەن و بە نێودەوڵەتیکردنی مەرزی کێلێ ئامانجی سەردانی شاندەکەیە.

 

میدیای ئێستا لە هەواڵێکی دا رایگەیاند ، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین، شاندێکی ئیدارەکە سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد و لە ڕێگەی دەروازەی سنووری کێلێ و لەلایەن قائیمقامی سەردەشت و بەرپرسانی باڵای ئەو شارەوە پێشوازیان لێکرا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئامانجی سەردانی ئەو شاندە پتەوترکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوولا و بە نێودەوڵەتیکردنی مەرزی کێلێیە.