پەیمان نوێ کردنەوەی سەرۆک کۆمارو ئەندامانی کۆڕی دەوڵەت لەگەڵ ئارمانجەکانی ئیمام خومەینی(رە) دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i410643-پەیمان_نوێ_کردنەوەی_سەرۆک_کۆمارو_ئەندامانی_کۆڕی_دەوڵەت_لەگەڵ_ئارمانجەکانی_ئیمام_خومەینی(رە)_دا
سەزۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و ئەندامانی کۆڕی دەوڵەت بە ئامادە بوون لە سەر گڵکۆی پاکی ئیمام خومەینی(رە) لەگەڵ ئارمانجەکانی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێراندا پەیمانیان نوێ کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 23, 2022 06:56 Asia/Tehran
  • پەیمان نوێ کردنەوەی سەرۆک کۆمارو ئەندامانی کۆڕی دەوڵەت لەگەڵ ئارمانجەکانی ئیمام خومەینی(رە) دا

سەزۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و ئەندامانی کۆڕی دەوڵەت بە ئامادە بوون لە سەر گڵکۆی پاکی ئیمام خومەینی(رە) لەگەڵ ئارمانجەکانی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێراندا پەیمانیان نوێ کردەوە.

«سه‌یید ئیبراهیم ڕه‌ییسی» سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و ئه‌ندامانی کۆڕی دەوڵەتەکەی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌ بۆنه‌ی حه‌وته‌ی دەوڵەتەوە، به‌ ئاماده‌بوون له‌ سەر گڵکۆی پاکی  ئیمام خومه‌ینی (ر.ە)، لەگەڵ ئارمانجەکانی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێراندا پەیمانیان نوێ کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ئەندامانی کۆڕی دەوڵەت دوای ئەوەی بە دانانی گوڵ ڕێزیان گرت لە مەزاری ئیمام خومەینی(رە) و ێڕای دادانی فاتێحا،لەگەڵ ئارمانجەکانی دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا پەیمانیان نوێ کردەوە.

«سه‌یید ئیبراهیم ڕه‌ییسی» سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەر لە تەنیشتی گڵکۆی حەزرەتی ئیمام خومەینی (ر.ە) و لەبەردەم ڕۆژنامەنووسان وتارێکی پێشکەش کردو لە میانەی دا وێڕای دەربڕینی ئەمەی کە ڕوانگەی ئیمام خومەینی(رە) ڕوانگەیەکی کەشخەمەند نەبوو، وتیشی: دەوڵەت لەو باوەڕەدایە کە لە ھەر کوێڕا متمانەی بە خەڵک و لاوەکان کردووە، ئەوێ گۆڕەپانی سەرکەوتن بووە، ئەمە ڕوانگەو ڕێبازی ئیمام خومەینی(رە)ـە.