ڕەییسی: ئەهلی بەیت (ع) هێمای یەکڕیزیی ئومەتی ئیسلامین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i410910-ڕەییسی_ئەهلی_بەیت_(ع)_هێمای_یەکڕیزیی_ئومەتی_ئیسلامین
سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی کۆگەی جیهانیی ئه‌هلی به‌یت(ع)ی به‌ هێمای یه‌کگرتوویی ئومه‌تی ئیسلامی و مایەی ھیواو ھیوابەخشین بە کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی وه‌سف کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 01, 2022 14:20 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: ئەهلی بەیت (ع) هێمای یەکڕیزیی ئومەتی ئیسلامین

سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی کۆگەی جیهانیی ئه‌هلی به‌یت(ع)ی به‌ هێمای یه‌کگرتوویی ئومه‌تی ئیسلامی و مایەی ھیواو ھیوابەخشین بە کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی وه‌سف کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، «سەیید ئیبراهیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە میانەی ئاھەنگی دەست پێ بوونی حەوتەمین کۆبوونەوەی گشتیی کۆگەی جیهانیی ئەهلی بەیت (ع) دادپەروەریی بە ونبووەکی ئەمڕۆی  مرۆڤایەتی و ئەهلی بەیت (ع)یشی کلیلی گەڕان بەدوای دادخوازی لە جیهاندا زانی و وتی: دادپەروەری بابەتێکە کە لە ناخ و سروشتی هەموو مرۆڤەکاندا شاراوەیە.

ڕەییسی وتیشی: جیھان سەرنجێکی تایبەتیی دەداتە قوتابخانەی ئەھلی بەیت(ع)، چونکو لەم قوتابخانەیەدا حەق و دادخوازی و مرۆڤایەتی و ئاوەزمەندی بە تەواوی بوونی ھەیە.

سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: ئه‌مڕۆ گرینگیی دانی گه‌نجان به‌ تایبه‌ت له‌ ڕۆژاوا به‌ ئایین و مه‌عنه‌ویه‌ت زیاتر بووه‌ و دیارە ئەمەش به‌رپرسایەتی ئەو بیرمەندە بەڕێزانەی کە لێرە کۆبوونەتەوە زیاتر دەکات.

ڕەییسی وتیشی: پەیوەندیی زانستی، ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی نێوان ئەندامانی کۆگەی جیھانیی ئەھلی بەیت(ع) دەتوانێ داھاتوویەکی زۆر باش بڕەخسێنێ و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بوارەدا تەواو ئامادەیە.