وردیاتی دەست گرتن بەسەر دوو ئاوگەڕی سیخوڕیی ئەمریکا
ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وردیاتی دەست گرتن بەسەر دوو ئاوگەڕی سیخوڕیی ھێزی دەریایی ئەمریکای بڵاو کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕدیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وردیاتی دەست گرتن بەسەر دوو ئاوگەڕی سیخوڕیی ھێزی دەریایی ئەمریکای بڵاو کردەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، پاپۆڕشکێنی «جەماران»ی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکی چەسپاندنی ئاسایشت و ھێمنایەتیی کەشتیوانی لە دەریای سوور و بەرەنگاربوونەوەی چەتەیی دەریایی و تیرۆریزمی دەریایی، ڕووبەڕووی چەند کەشتییەکی بچووکی کۆکردنەوەی زانیاری بووەوە کە لەسەر کەشتیوانیی نێودەوڵەتی بەرەڵڵا کرابوون و دەست بەجێ و بۆ پێشگرتن بە ڕوودانی کارەسات و ھەگەری بە یەکداھەڵتەقینی دەریایی داوای لە بەرزەفتکەری ئەو ئاوگەڕانە کرد کە کۆتایی بۆوشێوە ڕەفتارانە بھێنن و ئاراستەکەیان بگۆڕن.
سەرباری ئاراستەگۆڕینی پاپۆڕشکێنی «جەماران»ی ھێزی دەریایی ستراتیژیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەریای سوور، کەچی جارێکی دیکە رووبەڕووی ئەو جۆرە ئاوگەڕانە بووەوە و بە ناچاری سەرکردایەتیی پاپۆڕەکە رێوشوێنی کۆنترۆڵکردن و راگرتنی کەشتییەکانی گرتەبەر بۆ پێشگرتن بە ئەگەری رووداوی تیرۆریستییان ھەر ڕووداوێکی پێش بینی نەکراوی دیکە. ئبنجا
دوای تاوتوێ کردنی پێویست و دەستەبەرکردنی ئاسایشتی کەشتیوانی، ئاوگەڕەکان بە بڕیاری سەرکردایەتیی پاپۆڕشکێنەکەی ئێران لە ناوچەیەکی ئارام ئازاد کران و لەلایەن یەکەکانی ئەمریکاوە وەرگیراون و ئاگادار کرانەوە کە دەبێ ئەرکمەندبن بە ئاسایشتی کەشتیوانی و خۆیان لە قەرەی دووپات کردنەوەی ئەو ڕەفتارانە نەدەن.
کۆماری ئیسلامیی ئێران له ڕێگهی ئەم جۆرە ھەڵس و کەوتانە بە پێچەوانەی ئاسایشت وھێمنایەتیی کەشتیوانی دەزانێ و لە ڕێگای سەرچاوە سیاسی و نێودهوڵهتییهکانهوه بهدواداچوونی بۆ دهکات.